هەواڵ
18, ئەیلوول 2012
ژمارەی بەکارهێنەرانی گۆگل+ دەگاتە ٤٠٠ ملیۆن.
دوێنێ بەڕێوەبەری تۆڕی کۆمەڵایەتی گۆگڵ پڵەس لە هەژماری تایبەتی خۆیی لە گۆگل+ بڵاوی کردەوە کە ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەلایەتی گۆگل پلەس بەخێراییەکی زۆر بەرچاو زیادی کردووە لە ماوەی مانگێکدا ژمارەی بەکارهێنەرانی گەیشتۆتە ،زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن ئەندام و زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری بەردەوامیان هەیە لە مانگیدا ، شایەنی باسکردنە تۆڕی گۆگل+ ساڵی رابردوو لەلایەن کۆمپانیای گۆگل بڵاوکرایەوە لە مانگی یەکەمیدا ٢٥ ملیۆن بەکارهێنەری هەبوو ، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم تۆڕە کۆمەلایەتییە ژمارەی بەکارهێنەرانی فەیسبووك ڕوو لە کەم بوونەوەیە .
سەرچاوە: گۆگڵ پلەس پڕۆفایلی Vic Gundotra