وێبداڕشتن

ئێڵ جی G8 لەوانەیە هەڵگری ڕوونمایەک بێت بە کوالێتی 4K

دوای ڕاگەیاندنی مۆبایلە ئاست بەرزەکەی G7 ThinQ کە دەتوانن لەم بابەتەوە ئاشنا ببن بە تایبەتمەندیەکانی (تایبەتمەندی و نرخی مۆبایلی LG G7 ThinQ) لە ئێستادا کۆمەڵێک هەواڵی دزەپێکراو بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیا کۆریەکە بۆ ساڵی ٢٠١٩ کە ئەویش G8 ThinQ ـە، لەم بارەیەشەوە هەژماری Ice Universe لە تویتەر کە ناسراوە بە ڕاستی و دروستی هەواڵەکانی دەڵێت کە کۆمپانیای ئێڵ جی دەیەوێت ڕوونمای کوالێتی 4K بەکاربهێنێت لە مۆبایلی G8 ThinQ ـدا لە ساڵی داهاتوو سەرەڕای ئەوەش ئەمە نابێتە هۆکاری ئەوەی کە کۆمپانیا بوەستێت لە بەرهەمهێنانی ڕوونما LCD ـیەکان، لە بارەی ئەم هەنگاوەی کۆمپانیا بۆ بەکارهێنانی لەم جۆرە ڕوونمایانە تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە بارەیەوە نییە بەڵام لەوانەیە پەیوەندی بە تەکنیکەکانی ژیری دەستکردەوە هەبێت چونکە کوالێتی 4K تاقیکردنەوەیەکی نایاب بەردەست دەکات کە ئەمەش لەوانەیە ئارەزووی زۆرێک لە بەکارهێنەران بێت کە پێکهاتەکانی تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد بە کوالێتی بەرز ببینن ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە کۆمپانیای ناوبراو هیچ بەرەو ئەم جۆرە تەکنیکە نەچووە لە ماوەی ڕابردوودا، لە هەمان کاتیشدا ئەگەر کۆمپانیاکانی دیکە هەمان کار بکەن بە تایبەتیش لە بارەی کۆمپانیای سامسۆنگ کە پێشبینی دەکرێت هەمان کوالێتی بەردەست بکات لە ڕوونمای مۆبایلە نوێیەکەی بۆ ساڵی ٢٠١٩ کە ئەویش گالەکسی S10 ـە و پێشبینی دەکرێت ڕابگەیەندرێت لە مانگی یەکەمی داهاتوودا.

 

11 حوزه‌یران، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە و خوێندکارێکی یازدەی ئامادەییم، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
113