هەواڵ

تایبەتمەندی و نرخی مۆبایلی LG G7 ThinQ

کۆمپانیای ئێڵ جی لە ماوەی ئەم هەفتەیەی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێیەکەی LG G7 ThinQ و دەڵێت کۆمەڵێک تایبەتمەندی بە سوودی تێدا بەردەستکردووە بە پشت بەستن بە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد AI و مۆبایلەکە هەڵگری دوگمەیەکی سەربەخۆیە بۆ گەیشتنی خێرا بە یاریدەدەری دەنگی گوگڵ Google Assistant و بەشی سەرەوەی ڕوونماکەی نۆتچ (Notch) ـی تێدا دەبێت وەک مۆبایلی ئایفۆن X، لەگەڵ بوونی هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە لە ژێر کامێراکەیدا و هەروەها پشتگیری کردنی بۆ پاراستنی مۆبایل لە ڕێگەی تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخسار، وە مۆبایلەکە هەڵگری چوار چێوەیەکی ئاسنی و بەشی پشتەوەی شوشەیی دەبێت کە داپۆشراوە بە چینێک لە شوشەی Gorilla 5 بۆ پاراستنی لە ڕووشان و بەرگەگرتنی بۆ بەرکەوتن و پشتگیری کردنی بۆ تایبەتمەندی بەرگەگرتنی ئاو و تەپ و تۆز بە ڕێژەی IP68 واتە مۆبایلەکە توانای مانەوەی هەیە لە قوڵایی ١.٥ مەتر لە ئاو بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بێ ئەوەی ڕووبەڕووی لە ناوچوون ببێتەوە، هەروەها کۆمپانیاکە وتیشی کە مۆبایلە نوێیەکەیان تاقیکردنەوەکانی MIL-STD-810 ـی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە کە ئەم تاقیکردنەوانە دروست کراوە لە لایەن سوپای ئەمریکییەوە بۆ زانینی توانای ئامێر لە ژینگە قورس و نالەبارەکاندا، لە بارەی کێشی مۆبایلەکە ئەوا ١٦٢ گرام دەبێت و ئەستوورییەکەشی ٧.٩ مللیمەتر دەبێت.
الوان LG G7 ThinQ

جیاوازی مۆبایلەکەش خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە یەکەم مۆبایلە هەڵگری دوگمەیەکی تایبەت بێت بۆ گەیشتنی خێرا بە یاریدەدەری دەنگی گوگڵ Google Assistant ئەویش لە ڕێگای داگرتنیەتی بۆ یەک جار هەروەها بەکارهێنەر دەتوانێت بگات بە تایبەتمەندی Google Lens لە ڕێگای داگرتنی هەمان دوگمە بۆ دوو جار کە ئەویش تایبەتمەندییەکە لە ڕێگەیەوە بەکارهێنەر دەتوانێت پێکهاتەی ناو وێنەکان بزانێت و زانیاری دەربارەیان دەست بکەوێت، وە کۆمپانیاکە وتیشی کە مۆبایلەکەیان هەڵگری تایبەتمەندی SFFVR دەبێت کە لە ڕێگەیەوە دەتوانێت دەنگەکان بناسێتەوە لە دوورییەکی زۆرەوە و بەکارهێنەر دەتوانێت پەیوەندی ببەستێت لەگەڵ یاریدەدەری دەنگی گوگڵ و وەڵامی دەست بکەوێت لە دوورییەک کە دەگاتە ٥ مەتر و تەنانەت لە حاڵەتێکیشدا ئەگەر شوێنەکە دەنگ و ژاوە ژاوی هەبێت وەک دەنگی تەلەفیزیۆن، هەروەها مۆبایلەکە پشتگیری لە بیستۆکی Boombox دەکات کە هەڵدەستێت بە بەکارهێنانی فراوانی مۆبایلەکە بۆ بەردەست کردنی دەنگێکی بەرزتر و پشتگیری دەکات لە تایبەتمەندی DTS:X کە دەنگێکی سێ دووری 3D پێشکەش دەکات لەگەڵ پشتگیری کردنی بۆ تایبەتمەندی quad-DAC کە دەنگێکی کوالێتی بەرز و ڕوونتر پێشکەش دەکات لە کاتی پەیوەست کردنی بە بیستۆکەوە لە ڕێگای شوێنێکی ئاسایی بە قەبارەی ٣.٥ مللیمەتر.

سەبارەت بە ڕوونما مۆبایلەکە هەڵگری ڕوونمایەکی LCD دەبێت بە قەبارەی ٦.١ ئینچ و بە کوالێتی +QHD یان ٣١٢٠×١٤٤٠ پێکسڵ و بە چڕی ٥٦٤ پێکسڵ بۆ هەر ئینچێک و بە دووری ١٩.٥:٩ لەگەڵ بەردەست بوونی کەمترین لێوار و بوونی نۆتچ (Notch) لە بەشی سەرەوەی ڕوونماکەدا کە دەتواندرێت لاببردرێت لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانەوە و بگۆڕدرێت بە شریتی ئاگادارکردنەوە و بەکارهێنەر دەتوانێت ڕەنگەکەی بگۆڕێت بۆ ڕەنگێکی تر بێجگە لە ڕەش هەروەها کۆمپانیاکە دەڵێت کە بەشی خوارەوەی ڕوونماکە بچوکترە بە ڕێژەی لە سەدا ٥٠% بە بەراورد لەگەڵ مۆبایلی پێشوویدا کە G6 ـە و دەشڵێت ڕوونمای مۆبایلەکە ڕوونییەکی بەرزی هەیە تەنانەت لە ژێر تیشکی خۆردا بە ڕێژەیەک کە بەهێزی ڕووناکییەکە هەتاوەکو ١٠٠٠nit بگات، لە بارەی کامێراشەوە مۆبایلە نوێیەکەی ئێڵ جی هەڵگری دوو کامێرا دەبێت لە بەشی پشتەوە بە کوالێتی ١٦ مێگاپێکسڵ کە سەرەکییەکەیان بە کراوەی هاوێنەی ١.٦/f و ئەوی دیکەیان Super Wide Angle بە کرانەوەی هاوێنەی ١.٩/f کە دەتوانێت وێنە بگرێت بە گۆشەیەکی کراوە کە دەگاتە ١٠٧ پلە، وە کامێرای مۆبایلەکە پشتگیری دەکات لە تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە کاتی بوونی ڕووناکی نزمدا و کۆمپانیاکە دەڵێت کە توانای ڕوونی کامێرای مۆبایلەکە چوار هێندە زیاترە و ئەپی کامێراکەشی پشتگیری لە چرکاندنی وێنەیەک دەکات لە یەکەم چرکەی پێش و پاش وێنەکەدا هەتاوەکو بتواندرێت باشترین ئەنجام بەدەست بهێندرێت، سەرەڕای ئەوەش دەتوانیت وێنەکانت دەست کاری بکەیت و شێوازێکی جوانتریان پێ ببەخشیت لەگەڵ توانای گرتنی وێنە لە باری (Portrait) و لە بەشی پێشەوەش مۆبایلەکە هەڵگری کامێرایەکە بە کوالێتی ٨ مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی ١.٩/f.

زودت ال جي هاتفها الجديد LG G7 ThinQ بكاميرتين خلفيتين بدقة 16 ميجابكسل

مۆبایلی LG G7 ThinQ کاردەکات بە سیستمی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ لەگەڵ پڕۆسێسەری کوالکۆم Snapdragon 845 ـی هەشت ناوکی کە یەکێکە لە بەهێزترین پڕۆسێسەرەکانی کوالکۆم بۆ ساڵی ٢٠١٨ و ڕامێک بە قەبارەی ٤ یان ٦ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی بە فراوانی ٦٤ یان ١٢٨ گێگابایت لەگەڵ توانای زیاد کردنی لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکی هەتاوەکو ٢ تێرابایت و باترییەک بە توانای ٣٠٠٠ میللی ئەمپێر و پشتگیری کردنی بارگاوی کردنەوەی خێرا لە ڕێگەی USB Type-C و هەبوونی هەریەک لە تەکنیکەکانی وای فای و بلوتوس و NFC، هەروەها مۆبایلەکە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بەردەست دەبێت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بە ڕەنگەکانی خۆڵەمێشی و ڕەش و شین و پەمەیی، وە مۆبایلەکە بە دوو جۆر بەردەست دەبێت یەکێکیان بە بیرگەیەکی ناوەکی ٦٤ گێگابایت و ڕامێک بە قەبارەی ٤ گێگابایت ئەوی دیکەشیان کە ناوی G7 ThinQ پڵەس دەبێت بە بیرگەیەکی ناوەکی ١٢٨ گێگابایت و ڕامێک بە قەبارەی ٦ گێگابایت لە بارەی نرخی مۆبایلەکەشەوە کۆمپانیای ئێڵ جی نرخی مۆبایلەکەی ئاشکرا نەکردووە و زانیاری لەسەر نییە لەگەڵ بەردەست بوونی هەر زانیاریەک لە بارەی نرخەکەی ئاگادارتان دەکەینەوە.

14 ئایار، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە و خوێندکارێکی یازدەی ئامادەییم، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
89