شاومی
12, حوزهیران 2018
کۆمپانیای شاومی هەردوو مۆبایلی Redmi 6 و Redmi 6A ڕادەگەیەنێت

دوای ڕاگەیاندنی مۆبایلی می ٨ لە کۆتایی مانگی پێنجەمدا کە دەتوانن لێرەوە ئاشنا ببن بە تایبەتمەندیەکانی (کۆمپانیای شاومی ٣ جۆر لە مۆبایلی Mi 8ـی بە تایبەتمەندی بەرز ڕاگەیاند) ئەمڕۆ کۆمپانیای شاومی هەستا بە ڕاگەیاندنی دوو مۆبایلی نوێ کە ئەوانیش Redmi 6 و Redmi 6A ـە کە لە جۆری تایبەتمەندی ئاست مامناوەندە و نرخێکی کەمی هەیە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Redmi 6:-
- ڕوونما: IPS LCD بە قەبارەی ٥.٤٥ ئینچ و بە دووری ١٨:٩ و بە کوالێتی ١٤٤٠×٧٢٠ پێکسڵ
- پڕۆسێسەر: چوار ناوکی لە جۆری MediaTek Helio P22 و بە لەرەی ٢.٠ گێگاهێرتز
- ڕام: ٣ یان ٤ گێگابایت
- بیرگەی ناوەکی: ٣٢ یان ٦٣ گێگابایت و دەتواندرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە زیاد بکرێت
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا سەرەکیەکەیان بە کوالێتی ١٢ مێگاپێکسڵ و ئەوی دیکەشیان بە کوالێتی ٥ مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپێکسڵ
- سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ و بە ڕووکاری EMUI 9.0
- توانستی باتری: ٣٠٠٠ میللی ئەمپێر
- پەنجەمۆر: جێگیر کراوە لە بەشی پشتەوەی مۆبایل
- کێش: ١٤٦ گرام
- ڕەنگ: خۆڵەمێشی و ئاڵتونی و پەمەیی و شین
لە بارەی نرخەوە شاومی دەیەوێت مۆبایلەکە بە نرخی ١٢٤ دۆلار بێت بۆ جۆری ڕام ٣ گێگابایت و بیرگەی ٣٢ گێگابایت وە بە نرخی ١٥٦ دۆلار بۆ جۆری ڕام ٤ گێگابایت و بیرگەی ٦٤ گێگابایت.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Redmi 6A:-
- ڕوونما: IPS LCD بە قەبارەی ٥.٤٥ ئینچ و بە دووری ١٨:٩ و بە کوالێتی ١٤٤٠×٧٢٠ پێکسڵ
- پڕۆسێسەر: چوار ناوکی لە جۆری MediaTek Helio A22 و بە لەرەی ٢.٠ گێگاهێرتز
- ڕام: ٢ گێگابایت
- بیرگەی ناوەکی: ١٦ گێگابایت و دەتواندرێت زیاد بکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە
- کامێرای پشتەوە: ١٣ مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپێکسڵ
- توانستی باتری: ٣٠٠٠ میللی ئەمپێر
- سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ و بە ڕوکاری EMUI 9.0
- پەنجەمۆر: نییە
- کێش: ١٤٥ گرام
- ڕەنگ: خۆڵەمێشی و ئاڵتونی و پەمەیی و شین
لە بارەی نرخەوە شاومی دەیەوێت مۆبایلەکە بە نرخی ٩٥ دۆلار بێت و سەبارەت بە کاتی بەردەست بوونی هەردوو مۆبایلەکە ئەوا لە بەرواری ٢٠١٨/٦/١٥ ـەوە دەبێت.

هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.