ئاسایشی ئەلیکترۆنی

٩ ڕێگەی ئاسان بۆ پاراستنی زانیارییەکانت لە سەرهێڵ

لەم ڕۆژانەدا دەکرێت وا هەست بکرێت ئینتەرنێت لە شوێنە مەترسیدارەکانە – وە بە چەند هۆکارێکیش ئەم هەستە دروستە، چونکە لە هەر چرکەیەکدا ٤ بەرنامەی زیانبەخش گەشەی پێدەدرێت. لەم دواییانەدا کۆمپانیای بواری نەرمەکاڵای ئاساییش “کاسپەرسکای” دزییەکی ئەلکترۆنی ڕاگەیاند لە بانکەکانی ئەوروپا کە زیانەکەی زیاتر لە ملیارێک دۆلار بوو، لە هەڵوێستێکیشدا بۆ ئەم دزییە باراک ئۆباما ڕایگەیاند بواری ئاسایشی ئەلکترۆنیلە بنچینەگرنگەکانە و ئەم کێشەیەش چارەسەر دەکەین.

هەموو ئەم شتە خراپانە نەک تەنیا بانکەکانی حوکومەت دەگرێتەوە بەڵکو خەڵکی ئاساییش دەگرێتەوە یان کەسە بەناوبانگەکان. ئەم بابەتە نوسینی زۆر هەڵدەگرێت و ئێمە دێینە سەر ٩ کاری گرنگ کە دەکرێت لەو کاتەی سەرهێڵیت بتپاریزێت.

تێپەڕەوشەی دژەهاک دروست بکە

لەوانەیە پێشتر ئەمەت گوێ لێبووبێت بەڵام هێشتا لە باشترین ڕێگەکانی خۆپاراستنە. تێپەرەوشەیەکی بەهێز دەتوانێت ببێتە هۆکارێکی قورس بۆ هاککردنی زانیارییەکانت.

ئەگەر هەمیشە هەمان تێپەڕەوشە دروست بکەیتەوە، بۆ هاککەران ئاسان دەبیت هێرش بکەنە سەر هەژمارەکانی ترت و تەنانەت پێناسی کەسیت بدزن. نەرمەکاڵایەکی بەڕێوەبەرایەتی تێپەڕەوشەکان دابگرە، تێپەرەوشەیەکی بەهێز دروست بکە و لە نەرمەکاڵاکەدا بیانپارێزە. بۆ نموونە نەرمەکاڵای LastPass بۆ مۆبایل و کۆمپیوتەر کە لە باشترین ئامڕازەکانە بۆ ئەم کارە. کرتە لە ناوەکە بکە و تایبەتمەندییەکانی بخوێنەوە و دایبگرە.

چەند ڕێنماییەک بۆ دروستکردنی تێپەڕەوشەیەکی دژەهاک:

  • بۆ هەموو هەژمارەکانت هەمان تێپەڕەوشە دروست مەکە.
  • ئەو وشانە مەکە بە تێپەڕەوشە کە ژمارەی کاتی لەدایکبوونتی تێدایە.
  • تێکەڵەیەک لە پیتی گەورە و بچووک وە هێماکان و ژمارەکان دروست بکە.
  • هەمیشە هەوڵ بدە لە ٨ پیت کەمتر نەبن.
  • چەند مانگێک جارێک تێپەڕەوشەکەت بگۆڕە.
  • هیچ کات تێپەڕەوشەکەت بە کەس مەدە کە متمانەی تەواوت پێی نییە.
  • نەرمەکاڵای LastPass بە خۆڕایی بەکاربێنە.

تێپەڕبوونی ٢-هەنگاو بەکاربێنە

ئێستا ئەم هەنگاوە لە پاراستنە ئاستبەرزەکانە کە تەنانەت هەموو دەزگا گوەرەکانی جیهان بۆ پاراستنی زانیارییەکانی خەڵک بەکاری دێنن. ئەمە واتا تیپەڕبوون بە ٢ هەنگاو، لە کاتێکدا هاککەران تێپەڕەوشەی تۆیان لایە پێویستییان بە هەنگاوێکی ترە بۆ چونە ناو هەژمارەکەت و ئەو هەنگاوەی تریش لەوانەیە لە ڕێگەی ئیمەیڵەکەت یان ژمارەکەتەوە بێت.

دیواری ئاگرین بەکاربێنە (Firewall)

1

تێپەڕەوشەیەکی بەهێزت دروستکردووە و بەڵام ئەمجارە پێویستە دەستگەیشتن بە تۆڕەکەت بلۆک بکەیت بەهۆی دیواری ئاگرینەوە. دیواری ئاگرین یان فایەرۆڵ دڵنیاییمان دەداتێ لەوەی ئەو تۆڕەی کە ئامێرەکەمان پێوەی پەیوەستکردووە پارێزراوە نموونە کامێرا و تەلەفزیۆن و مۆبایل تا دوایی.

دیواری ئاگرین گرنگە چونکە زۆرێک لە ئامێرەکان بە تۆڕی پارێزراوەوە پەیوەست نەبوون. کە ئەمەش مانای وایە هاککەران دەتوانن ڕێگەیەکی خۆشییان هەبێت بۆ گەیشتن بە زانیارییەکانت. هەرچۆنێک بێت کۆمپانیاکان وەک Bitdefebder دیواری ئاگرینی بۆ ئامێرەئینتەرنێتەکانی خۆی داناوە لەوانە ڕاوتەر. تۆش دەتوانیت لە کۆگای فرۆشتنی سەرهێڵی ئەمازۆن ئەم ڕاوتەرانە بکڕیت.

بە وریایی کرتە (کلیک) بکە

زانیارییەکی نوێ نییە بەڵام ئەمەش لە پاراستنەگرنگەکانە. هەمیشە دڵنیابەرەوە و بزانە؛ ئەو شتەی کە دایدەگریت ئەو شتەیە کە دەتەوێت؟ پێویستە لە بارەی ئیمەیڵە ساختەکانیشەوە بزانین. هاککەران زانیاری بە دەستدەخەن لە رێگەی تەکنیکێک کە پێی دەوترێت پیشینگ. پێش ئەوەی کرتە لە هەر لینکێک بکەیت لە ئیمەیڵەکەت لەو کەسە دڵنیابەرەوە کە ئیمەیڵی بۆ ناردوویت.

ئەگەر لینکێکت کردەوە و داوای زانیاری کەسی کرد یان داوای تۆماربوون بە هەژمارەکانەوە کرد، تۆمار مەبە تا ئەوکاتەت ١٠٠٪ دڵنیا دەبیتەوە. چونکە ئامڕازی زۆر و ئاسان هەن لە ڕێگەی پەڕی ساختە و فۆڕمی ساختەی هەژمارەکان زانیاری کەسەکان دەدزرێت.

وایفای خۆڕایی بەکارمەهێنە

ئەو کاتەی کە وایفایەکی خۆڕایی بەکاردەهێنرێت ئێمە ڕاستەوخۆ ئینتەرنێتەکەی خۆمان دەگۆڕین بۆ خۆڕاییەکە بە مەبەستی پاشەکەوتی باڵانس. هەرچۆنێک بێت، وایفای گشتی شوێنێکی باشە بۆ تاوانبارەکانی ئینتەرنێت کە دەیانەوێت زانیاری و تێپەڕەوشەی بەکارهێنەر بدزن. ئەگەر دەتوانیت واز لە وایفایە گشتییەکان بێنە.

سیستەمەکەت نوێبکەرەوە

زۆر گرنگە سیستەم و نەرمەکاڵانت – وەک تەلەفزیۆن و مۆبایل و کۆمپیوتەر و هەموو ئامێرەکانی تر نوێبکەیتەوە، چونکە ئەو کاتەی هاککەران تەکنیکی نوێ بۆ هاککردن دەدۆزنەوە، کۆمپانیای سیستەمەکان بە نوێکردنەوەی سیستەمەکانیان و ناردنی ئەم نوێکردنەوانە بۆ تۆ هەموو تەکنیکەنوێیەکانی هاککەران پوچەڵ دەکاتەوە. هەر ئێستا سیستەمی ئامێرەکانی نوێبکەرەوە!

خزمەتگوزاری VPN بەکاربێنە

ئامڕازەکانی VPN لە ئامڕازەگرنگەکانە بەهێزکردنی ئاسایشت لەسەر ئینتەرنێت. تۆڕی VPN ئەو تۆڕەیە کە تۆ تێیدا بە شێوەیەکی نەناسراوانە دەتوانیت ئینتەرنێت بەکاربێنیت و سەردانی ماڵپەڕەکان بکەیت. وە هەروەها دەتوانیت خزمەتگوزاری وڵاتانی تر کە لە وڵاتەکەی تۆدا بەردەست نییە بەکاربێنیت. https://kitn.net/babat/31967

22 حوزه‌یران، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498