ئۆپۆ
30, حوزهیران 2018
ئۆپۆ بە فەرمی بیستۆکی O-Free ڕاگەیاند

دوای ئەوەی کۆمپانیای ئۆپۆ هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلە ناوازەکەی کە ئەویش Find X ـە و دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بابەتەوە ئاشنای تایبەتمەندیەکانی ببن (ئۆپۆ بە فەرمی مۆبایلی Find X ڕادەگەیەنێت) لە ئێستادا کۆمپانیای ناوبراو هەستاوە بە ڕاگەیاندنی بیستۆکێک بە ناوی O-Free کە ڕەنگی ڕەشە و لێوارەکانیشی سوور یان شینە، لەگەڵ ئەوەشدا بیستۆکی بلوتوسی O-Free پشتگیری دەکات لە تەکنیکی دەنگی ستیریۆ TrueWireless کە بەشێوەیەکی نایاب لەگەڵ بیستۆکی ڕاست و چەپدا ڕێکخراوە و دەنگێکی ناوازە پێشکەش دەکات هەروەها بیستۆکەکە کاردەکات بە چیپێک لە جۆری کوالکۆم QCC3026.

ئەوەشی جێگای سەرنجە لەم بیستۆکە پشتگیری کردنیەتی بۆ وەڕگێڕی دەنگی بەڵام هەتاوەکو ئێستا زانیاری نەدراوە دەربارەی ئەو زمانانەی پشتگیری دەکات، وە بیستۆکەکە لەگەڵ جۆری لامبۆرگینی لە مۆبایلی Find X دەبێت و بە نرخی ٩٠ یۆرۆ لە مانگی هەشتەمی ئەمساڵدا بەردەست دەبێت لە وڵاتی چین.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.