10
هەواڵ 2, ته‌مموز 2018

بەرهەمهێنانی مۆبایلێک کە خاوەنی ٩ کامێرایە

لە ماوەی ڕابردوودا بینیمان کۆمپانیای هواوەی مۆبایلی پی٢٠ پڕۆ ـی ڕاگەیاند کە خاوەنی ٣ کامێرایە لە بەشی پشتەوە و توانیویەتی سەربکەوێت بەسەر زۆرێک لە مۆبایلەکانی دیکە لە ڕووی چرکاندنی وێنە لە تاریکیدا و لەم بابەتەوە دەتوانن ئاشنا ببن بە تایبەتمەندیە ناوازەکانی ئەم مۆبایلە (هواوەی مۆبایلەکانی P20 و P20 Proی ڕاگەیاند – P20 Pro لە بەشی پشتەوەی خاوەن ۳ کامێرایە) بەڵام لە ئێستادا کۆمپانیای Light هەستاوە بە دروستکردنی چەند نمونەیەکی سەرەتایی لە مۆبایلی L16 کە وا دیارە مۆبایلەکە خاوەن ٩ کامێرا دەبێت لە بەشی پشتەوە و کوالێتیان کەمتر نابێت لە ٦٤ مێگاپێکسڵ لە ئێستاشدا کۆمپانیای ناوبراو نمونەی مۆبایلەکە تاقیدەکاتەوە هەتاوەکو ڕابگەیەندرێت لە ساڵی ٢٠١٨ ـدا، شایەنی باسیشە کۆمپانیای ناوبراو لە پێشوودا کامێرایەکی ڕاگەیاندبوو کە خاوەنی ١٦ هاوێنە بوو بە نرخی ١.٩٥٠ دۆلار لە ساڵی ٢٠١٥ ـدا هەر بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەم مۆبایلەی ئێستای نرخی کەمتر نەبێت لە ١٠٠٠ دۆلار.

تاگەکان L16 Light
بۆچونی تۆ