ئای ئۆ ئێس

دیاریکردنی خۆکارانەی شوێنەکەت و ناردنی لە کاتی پەیوەندیکردنی فریاکەوتنەوە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی IOS 12 دەبێت

وەشانی داهاتووی ئەپڵ واتە (IOS 12) بەشێوەیەکی خۆکارانە شوێنەکەت دیاری دەکات و دەیگوازێتەوە لە کاتی پەیوەندی کردنت بە خزمەتگوزاری فریاکەوتنەوە.

بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیای ئەپڵ ئایپیەک بەکاردەهێنێت کە لەلایەن کۆمپانیای (ڕاپید سۆس)ەوە بەرهەم هێنراوە.  مەبەست لە بەکارهێنانی ئەو ئایپیەش دروستکردنی پەیوەندییە لە نێوان مۆبایلە ئایفۆنەکان و سەنتەرەکانی فریاکەوتن.
وەک دەزانین کە زۆر لە ئەو پەیوەندییانەی کە دەکرێت بە سەنتەرەکانی فریاکەوتن، بەبێ ئەوەی هاوڵاتییان ناونیشانی خۆیان بدەن پەیوەندییەکە دەپچڕێت ئەمەش ڕەنگە بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو کەسەی پەیوەندی دەکات حاڵەتێکی نەخوازراوی بەسەرهاتبێت و نەتوانێت بە شێوەیەکی جوان ناونیشانەکەی بدات.ئەم سیستەمەش دەتوانێت بە خێرایی شوێنی مۆبایلەکە دیاری بکات. هەموو تایبەتمەندییەکانی ئەم نوێکردنەوەیە بخوێنەوە.

3 ته‌مموز، 2018