هەواڵ 12, ته‌مموز 2018

کۆمپانیای بلاکبێری دەیەوێت مۆبایلی BlackBerry Ghost ڕابگەیەنێت بە باتریەکی توانست گەورە

لە دوو مانگی ڕابردوودا کۆمپانیای بلاکبێری هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلی BlackBerry Key2 و بە گەڕانەوە بۆ ئەم بابەتە دەتوانن ئاشنا ببن بە تایبەتمەندیەکانی ئەم مۆبایلە (بلاکبێری بە فەرمی مۆبایلی Key2 ڕادەگەیەنێت) بەڵام پێش ڕاگەیاندنی ئەم مۆبایلە هەواڵە دزەپێکراوەکان ئاماژەیان بەوە دابوو کە کۆمپانیای ناوبراو کاردەکات لەسەر ڕاگەیاندنی مۆبایلێکی دیکە، هەروەها هەواڵە دزەپێکراوەکان لە بارەی مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای بلاکبێری لە مانگی دووەمی ئەم ساڵدا دەرکەوتن و وادیارە هەڵگری ناوی BlackBerry Ghost دەبێت و خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەرز دەبێت لەگەڵ بوونی ڕوونمایەکی بێ لێوار هەروەها لە بارەی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە دەوترێت کە لە هاوینی ئەمساڵدا و بە تەها لە وڵاتی هیند ڕادەگەیەندرێت، ئیڤان بلاس ـی دزەپێکەری بەناوبانگ کە خاوەن هەژماری [email protected] ـە لە تویتەر ئاماژەی بەوەداوە لە یەکێک لە بڵاوکراوەکانیدا کە مۆبایلی BlackBerry Ghost خاوەن باتریەک دەبێت بە توانستی ٤٠٠٠ میللی ئەمپێر بەمەش ئەم مۆبایلە دەبێتە یەکێک لەو مۆبایلە ئاست بەرزانەی کە خاوەنی باتریەکی توانست گەورەن.

بۆچونی تۆ