ڕاپۆرت و توێژینەوەکان

نوێترین پێشبینییەکان دەربارەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی نوێی گالەکسی نۆوت بزانە

هەروەك چۆن سامسۆنگ لە پاش ٨ تاقیکاری پاتری بۆ دڵنیابوون لە درووستی پاتریەکانی؛ نەوەیەکی لە زنجیرەی مۆبایلەکانی نۆوت ڕاگەیاند کە نۆت ٨ بوو توانی بە بێ کێشە مۆبایلەکەی هەناردەی بازاڕ بکات و سەرکەوتنێکی مەزن تۆمار بکات بە پێچەوانەی نەوەی پێشتری کە نۆت ٧ بوو. تایبەتمەندییەکانی گالەکسی نۆوت ٨ بخوێنەوە

مانگی ڕابردوو سامسۆنگ کاتی کۆنگرەی داهاتووی خۆی ئاشکراکرد کە بەروارەکەی ڕۆژی ٩ی مانگی ٨ی ئەمساڵە و تێیدا کۆمپانیاکە بەرهەمێکی مۆبایل نمایش دەکات. ئەم بەروارە کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی گالەکسی نۆوتە و سامسۆنگ تێیدا گالەکسی نۆوت ٩ نمایش دەکات. بە پێی پێشبینییەکان و وێنەکانی، دەربارەی تایبەتمەندییەکانی دەدوێین.

کامێرا و ڕوونمای گالەکسی نۆوت ٩

پێشبینی ناکرێت بەرەوپیشچوونێکی زۆر لە ڕوونمای گالەکسییەکە هەبێت. خاوەن ڕوونمایەکی جۆری سوپەر ئەمۆڵێد دەبێت بە ڕوونی ٢٠٤٨ بە ١٠٨٠ و وەک نۆوت ٨ هەڵگری ڕوونمایەکی بێسنور دەبێت و تا ڕادەیەک لە دیزایندا هاوشێوە دەبن. هەروەها چوارچێوەی ڕوونماکەی تەنکترە. هەر وەک لە وێنەکەدا دیارە تەنیشتەکانی مۆبایلەکە لە نەوەکانی پێش خۆی زیاتر چەماوەتەوە.

لە ڕووی کامێراوە ئەگەر سەیری وێنەکە بکەین دەبینین کە کامێرای سەرەکی(پشتەوەی مۆبایلەکە) خاوەن ٢ هاوێنەیە کامێرایە، وا دەردەکەوێت کامێرای ناوەند توانای فراوانبوون و بچووكبوونەوەی تیرەی چاوی هەبێت هەروەك چۆن لە مۆبایلی ئێس ٩ دا هەیە. هەروەها کامێرای دووەمی لە جۆری(تێلیفۆتۆ)بێت کە یاریدەدەرێکی چاکە بۆ تەڵخکردنی پشتی وێنەکان. چەندین تایبەتمەندی تر. ئەگەری زۆرە هەردووک کامێرا بە ڕوونی ١٢ مێگاپێکسڵ جێگیر کرابێت. گومانی تێدا نییە لە ڕووی ناوەوەی کامێراکەش توانای تۆمارکردن بەرزکرابێتەوە و دەکرێت بە دڵنیاییەوە پشتگیری خاوکردنەوەی تۆمارەکان بکات بە ڕێژەی ٩٦٠ پارچە وێنە لە چرکەیەك دا بۆ ڕوونی ٧٢٠ پێکسڵ و تۆمارکردنی وێنەی جوڵاو بە رێژەی ٦٠ پارچە وێنە لە چرکەیەك بۆ ڕوونی 4K.

پێنوسی نوێی گالەکسی نۆوت ٩

دەنگۆی زۆر هەیە دەربارەی پێنووسەزیرەکەکەی و پێشبینی دەکرێت پێنوسی نوێی نۆوت تایبەتمەندی نوێی هەبێت و پشتگیری لە تۆڕی بلوتوز بکات بە پێی پێشبینی چەند ماڵپەرێکی کۆری و چینی و چەند ماڵپەرێکی تری وەک GSM ئەرێنا. هەروەها لە نیشاندانێکی زۆر کورتی سامسۆنگ کە وا دەردەکەوێت پێنووسەکەی لە ڕەنگی زێڕی بێت، دەکرێت بە ڕەنگی جیاواز بەردەست بیت.

تایبەتمەندییەکانی تر:

  • بێگومان زنجیرەی نۆت دوور نابێت لە هەبوونی بڵندگۆی ستیریۆ.
  • بە هەردوو جۆر پرۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٤٥ و ئێکسینیۆس ٩٨١٠ بەردەست دەبێت.
  • ماڵپەڕی GSM ئەرێنا پێشبینی پاتریەکی ٣٨٥٠ یان ٤٠٠٠ میللیئەمپێریبۆ مۆبایلەکە دەکات و دەشڵێت قەبارەی ڕوونماکەی ٦.٤ ئینچ بێت.

ئەم بابەتە بەشێکی زۆری پێشبینی و ئەزموونی نوسەری کەی ئای تی ئێنە و کە یارمەتی زانیاری هەندێک سەرچاوە نوسراوە کە ئاماژەمان پێکرد.

19 ته‌مموز، 2018
ئاڤاتار
خوێندکارێکی سەرکەوتووی ئامادەییم، نوسەرێکی سادەی بواری تەکنەلۆژیام، شارەزاییم لە کۆمەڵێک ئامێری تەکنەلۆژیادا ھەیە بەتایبەتی مۆبایل، شارەزاییەکی کەمیشم لە سیستەمە وەگەڕخەرەکان ھەیە، ئامانجی منیش دیارە وەک ھاوکارانی ترم، ئەویش خزمەت کردنە بە ھاوزمانیان و بەرەو پێشبردنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کوردستان
21