ڤیدیۆ 30, ئه‌یلول 2012

|ڤیدیۆ| لە کۆتایدا سیستەمی WebOSی کۆمپانیای HP دەبێتە سیستەمێکی سەرچاوەکراوە.

WebOS کە سیستەمێکە ماوەیەکی درێژە پێشگوێخراوە ولەلایەن کۆمپانیای Palm گەشەی پێدەدرێت و لەلایەن HPیەوە کڕدراوە. ڕۆژی هەینی کۆمپانیای HP ڕووی بەسەر یەکەم وەشانی سەرچاوە کراوەی WebOS کردەوە و لەسەر OpenEmbedded دروستکراوە کە ڕێگە دەدات بە تاقیکردنەوەیەکی تەواو لەسەر OE emulator، ئەمە و بە بوونی ئەپڵیکەیشنەکانی ئیمەیڵ و کردنەوەی پەڕەکانی وێب کە دەتوانرێت بخرێتە سەر چەندین ئامێری جیاواز. HP دەڵێت ئەوان بەردەوام دەین لە زیادکردنی تایبەتمەندی تازە لە مانگەکانی داهاتوودا لەوانە پێکهاتە سەرەکیەکانی سەرچاوەکراوەی دەنگ و ڕەنگ و بلوتوز و بەڕێوەبەرایەتییەکی ڕێکخراوی سیستەمەکە. ئەمەی خوارەوەش تاقیکردنەوەی WebOSـە لەسەر ئامێری  HP Touch Smart، دەتوانیت دوای وچانێک تەماشای بکەیت:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=Sy_MWog3ltw[/youtube]

سەرچاوە BGR

بۆچونی تۆ