هەواڵ 1, تشرینی یه‌كه‌م 2012

کۆمپانیای HP تابلێتی ElitePad 900 ڕادەگەیەنێت.

شاراوە نییە کە لە کۆتایدا تابلێتەکان دەبنە شێوەیەکی پەسەندکراو لە بازرگانی کۆمپانیاکاندا. لەم کۆتاییەشدا HP هاتە مەیدان و لە ژێر ناونیشانی “bring your own device” تابلێتی ElitePad 900 ڕاگەیاند کە وەشانی تەواوی ویندۆز هەشتی لەسەرە وەک لەوەی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و سیستەمەکانی تری لەسەر بێت.

ElitePad 900 بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و ناوەزە بە بوونی نەوەی نوێی پڕۆسێسەری ئەتۆم و شاشەیەکی ١٠.١ ئینجی دروستکراوە. شاشەکەی بەتەواوی هەستیارە بۆ پەنجەکانی دەست و تەواو وەکو ئایپادی ئەپڵ هەستیارە بەڵام بەدڵنیاییەوە بە بوونی ویندۆز هەشت لەسەری.

شایەنی باسە ئەم تابلێتە چەند پێوەکراوێکی هەیە لەوانە دۆک و کیبۆردی بێ وایەر و سەرپۆشی تایبەت دیزاین کراوە بەم تابلێتە کە تەواو جیاوازن لە سەرپۆشەکانی تر. سەبارەت بە ڕەوانەکردنی بۆ بازاڕ HP ئەم تابلێتە لە کانونی دووەمی ٢٠١٣ دەنێرێتە بازاڕ.
[image src=”http://www4.pcmag.com/media/images/301357-hands-on-hp-elitepad-900-tablet-with-pen.jpg” width=”550″ height=”460″ lightbox=”yes” align=”center”] [image src=”http://www5.pcmag.com/media/images/301354-hands-on-hp-elitepad-900-tablet-front.jpg” width=”550″ height=”460″ lightbox=”yes” align=”center”] [image src=”http://www2.pcmag.com/media/images/301358-hands-on-hp-elitepad-900-tablet-side.jpg” width=”550″ height=”460″ lightbox=”yes” align=”center”] [image src=”http://www8.pcmag.com/media/images/301353-hands-on-hp-elitepad-900-tablet-back.jpg” width=”550″ height=”460″ lightbox=”yes” align=”center”] [image src=”http://www1.pcmag.com/media/images/301355-hands-on-hp-elitepad-900-tablet-black-back.jpg” width=”550″ height=”460″ lightbox=”yes” align=”center”]

ElitePad 900 ئەم تایبەتمەندیانەی خوارەوەی هەیە:
– ڕامەکەی ٢ گێگابایتە.
– هاردی سەرەکی ٦٤ گیگابایتە.
– ڕوونی بینینی شاشەکەی 1,280 by 800 لە ١٠ ئینجدا.
– وای فای هەیە لەگەڵ ڕایەڵەی نەوەی ٤.
– کامێراکەی ٨ مێگاپێکسڵە بە 1080p.
– کێشەکەی لە ژێر ٢ پاوەندەوەیە.

لەم ڤیدیۆیەش بە زیندویی ئەم تابلێتە لە ناو دەستان ببینە:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=tG2KrmFWsVg[/youtube]

سەرچاوە PCMAG و سەرچاوەی ڤیدیۆکە کەناڵی فەرمی کۆمپانیای HP لە یوتیوب.

بۆچونی تۆ