ئینتەرنێت

خزمەتگوزاری Dating بۆ ژوان بەستن لە ئێستادا لەژێر تاقیکاری دایە‎

لەماوەی ڕابردوودا لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی گەشەپێدەرانی فەیسبووک کە ناسراوە بە F8، خزمەتگوزارییەکی نوێ لە لایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە نمایشکرا کە تایبەتە بە ئاشقان و خۆشەویستان بە ناوی Dating واتا ژوان و لە ئێستادا لەژێرتاقیکاریدایە.
شایەنی باسە هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم خزمەتگوزاریە باس لە سەلامەتی و ئاسایشی خزمەتگوزاریەکە کرا، ڕاگەیاندنی ئەم خزمەتگوزاریە لە کاتێکدایە خەڵکانێک لە ڕێگەی فەیسبووکەوە هاوسەرگیریان کردوە، بۆیە کۆمپانیای فەیسبووک بۆ باشترکردنی تۆڕەکەیان ئەم خزمەتگوزاریەی ڕاگەیاند.
مارک زوکەربێرگ ئەوەشی خستەڕوو بە هیچ شێوەیەک هیچ جموجوڵێکی ناو ئەم خزمەتگوزارییە لەسەر مێسنجەر و بەشی Newsfeedـی فەیسبووک دەرناکەوێت و بەشێکی تەواو تایبەتە.
هەروەها بەکارهێنەران دەتوانن لە ڕێگەی ئەم خزمەتگوزاریە پڕۆفایلی تایبەت بەخۆیان دروستبکەن بەمەبەستی ژوان کردن .

سەرچاوە :

The Verge

7 ئاب، 2018