ئای ئۆ ئێس
17, ئاب 2018
یاری PUBG Mobile لە ڕێژەی داگرتندا ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

کەمتر لە ٤ مانگە بیرۆکەیەکی نوێ کەوتووەتە جیهانی یاری مۆبایل کە ئەویش یاری پەبجی مۆبایلە. ئەو بیرۆکە جیاوازە بوو کە ئێستا هەموو کەسێک یاری پێدەکات. لەم ماوە کەمەدا و لەسەر مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆید و iOS یارییەکە ١٠٠ ملیۆن جار داگرتنی تۆمارکردووە. پێشتریش ئەم ڕێژەیە لەلایەن فۆرتنایتەوە تۆمارکرا، بەڵام فۆرتنایت تەنیا لەسەر سیستەمی iOS بەردەستە.
یاری PUBG یان “PlayerUnknown’s Battlegrounds”یهكێكه له یاریهسەرهێڵەکان و جۆرەکەی بریتییە لە هەوڵدان بۆ مانەوە لە ناو ١٠٠ یاریزاندا. لە لایەن کۆمپانیاى Bluehole ەوە گەشەپێدراوە بەڵام دواتر لەلایەن کۆمپانیای تێنسێنتەوە خراوەتە سەر مۆبایلەکان. دەتوانیت لەگەڵ ٣ هاورێت وەکو دەستەیەک یاری بکەیت و ئەمەش هۆکارێکە بۆ سەرکەوتوویی یارییەکە.
زانیارى دەربارەى یارى PUBG
جگە لەوەی لە ڕێژەی داگرتندا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە، ڕۆژانە ١٤ ملیۆن یاریکەری چالاکی هەیە و ئەمەش لە زۆرترین ڕێژەکانە بۆ مۆبایلەکان. یاری پەبجی لەسەر مۆبایلەکان چەندین کەلوپەلی تێدایە لەوانە جلوبەرگ و ڕووکاری چەکەکان کە لە هەر نوێکردنەوەیەکدا شتی نوێ و جیاواز بۆ یاریکەران بەردەست دەکات. لە چەند ڕۆژێکی تریشدا وەرزی نوێ لە یارییەکە دەستپێدەکات. لەگەڵ کام هاوڕێت زۆرتر یارییەکە دەکەیت؟
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.