ئای ئۆ ئێس
19, ئاب 2018
وێنەی پاشبنەمای تەواوی وەشانەکانی iOS و MacOS لێرە دابگرە

بێگومان ئەو پاشبنەمایانەی (Backgrounds) کە لەگەڵ خودی سیستەمەکان بەردەستن هەمیشە جوان و سەرەنج ڕاکێشن. تەنانەت هەندێکجار هی سیستەمێک لەسەر سیستەمێکی تر بەکاردەهێنین. بۆ نمونە، من وەکو خۆم زۆرجار هی ئەندرۆیدم لەسەر ئای ئۆ ئێس داناوە لەبەر جوانی و قەشەنگی، وە بە پێچەوانەشەوە. بەم بۆنەیەوە، لەم بابەتە دوو ئەلبوومم لە پاشبنەماکانی هەردوو سیستەمی iOS و MacOS بۆ ئێوە ئامادەکردووە کە لەیەن بەکارهێنەرێکی پێگەی ڕێدتەوە کۆکراونەتەوە. سەرباری بوونی پاشبنەماکان، ئەوا چەندین وێنەی دیکەی قەشەنگ بوونیان هەیە.
پاشبنەماکانی iOS
لەم ئەلبوونە وێنەکانی ئایفۆن ١٠ و ئای ئۆ ئێس ١٢ و ١١ و وەشەکانی خوارتریشی تێدایە بە ڕوونی بەرز. تەنانەت هی وەشانە کۆنەکانیش دەستکاری کراون و گونجێندراون بۆ ڕوونی بەرز.

کرتە بکە بۆ داگرتنی وێنەکانی iOS
پاشبنەماکانی MacOS
هەر وەکو ئەلبوونی ئای ئۆ ئێس، ئەلبوومی ماک ئۆ ئێسیش پاشبەمای وەشانە سەرەتاکانی ئەم سیستەمەی تێدایە و دەتوانن بە ئارەزووی خۆتان دایان بگرن و بیانکەن بە پاشبنەمای کۆمپیوتەر یان تەنانەت مۆبایلەکانیشتان.

کرتە بکە بۆ داگرتنی وێنەکانی MacOS
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!