تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 21, ئاب 2018

ئینستەگرام ئامادەکاری دەکات بۆ زیادکردنی پەیامی دەنگی

ئاشکرایە کە هەر یەک لە وەستئەپ و فەیسبووک و مێسنجەر و ئینستەگرام لەلایەن مارک زووکەربێرگەوە خاوەنداریەتی دەکرێن. هەریەکەیان لە ئێستادا خاوەن تایبەتمەندی جیا جیان و لە هەندێک تایبەتمەندیش هاوبەشن. بۆ نمونە، لە تایبەتمەندی چیرۆکەکان گشتیان هاوبەشن بەڵام لە بوونی پەیامی دەنگیدا ئینستەگرام بێ بەشە. خۆشبەختانە و بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ ئینستەگرام سەرقاڵی کارکردن و خۆ ئامادەکردنە بۆ زیادکردنی پەیامی دەنگی بۆ بەشی پەیامەکانی ئەو تۆڕە واتە بەشی  Direct.

بەکارهێنەرێکی ئەم تۆڕە بەناوی Jane Manchun Wong ئاشکرای دەکات کە ئینستەگرام سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ئەم تایبەتمەندییە و پێدەچێت لە ئامادەکاریدا بێت تا بۆ هەمووان بەردەستی بکات. لە ڕاسیتدا، ئەم تایبەتمەندییە ماوەیەکی زۆرە لە وەستئەپ و مێسنجەر بوونی هەیە کە تایبەتمەندیەکی بەسوودە و لە ڕێگەیەوە بە ئاسانی دەتوانیت بە خولەکێک کەمتر پەیامەکانت بگەیەنیت. پێدەچێت بە هەمان شێوەش و بەبێ گۆڕانکاری پەیامی دەنگیش بە ئینستەگرام بگات بەڵام لە ئێستادا ڕوون نییە کەی بەردەست دەبێت.

 

سەرچاوە :
تاگەکان Instagram
بۆچونی تۆ