تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
30, ئاب 2018
ئێستا بەشی Watch لە فەیسبووک لای هەموو بەکارهێنەران بەردەستە

نوێترین تایبەتمەندی فەیسبووک کە لە دوایین نوێکردنەوەدا بەردەستکراوە بەشێکی نوێیە لە لیستی ئەپی فەیسبووک بە ناوی Watch. پێشتر ئەم بەشە بۆ هەندێک بەکارهێنەران بەردەست بوو بەڵام ئێستا لای هەموو بەکارهێنەرانی جیهان بەردەستە.
بەشی Watch کە ئێستا بەشێكی بینراوە لە لیستی بەشەکانی سەرەوە، ڤیدیۆگشتییەکانی تێدایە و سات بە سات نوێ دەبێتەوە. هەروەها فەیسبووک ڕایگەیاند ئەم بەشە ئاسانکارییە بۆ بەکارهێنەران تا لە بەشێکی تایبەتەوە سێری ڤیدیۆکان بکەن نەوەک بە پەڕەکاندا بگەڕێن. چونکە هەموو جۆرەڤیدیۆکانی وەک وەرزش و هەواڵ لە خۆ دەگرێت.
ئێستا تایبەتمەندییەکە لای تۆ زیادبووە. ئەگەرنا فەیسبووکەکەت نوێبکەرەوە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.