بابەتی گرینگ 1, ئه‌یلول 2018

هواوەی تا ئێستا زیاتر لە 10 ملیۆن دانەی لەمۆبایلەکانی P20 و Mate 10 ڕەوانەی بازاڕ کردووە

کۆمپانیای هواوەی لەکۆنگرەکەی ئەمڕۆیدا لەچوارچێوەی کۆنگرەی جیهانیی IFA 2018، باسی لەچەند ئامارێکی فرۆشی نوێترین و دیارترین مۆبایلەکانی کرد کە ئەوانیش P20 و Mate 10ـن، هەر لەکۆنگرەکەدا هواوەی چوار ڕەنگی نوێی لەمۆبایلی P20 Pro ڕاگەیاند و کرتە بکەن بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە.

هواوەی لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ڕایگەیاند کەوا ژمارەی هەناردەکردنەکانی مۆبایلی P20 گەیشتۆتە 6 ملیۆن دانە، ئەمڕۆش کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەدا کەوا ڕێژەی ڕەوانەکردنە بازاڕی ئەو مۆبایلە گەیشتۆتە سەرووی 10 ملیۆن دانە، واتا زیاتر لەچوار ملیۆن دانە زیادی کردووە لەماوەی تەنها سێ مانگدا، بەمەش ڕێژەی گەشەکردنی فرۆشیی ئەو مۆبایلە %81 زیاترە بەبەراورد لەگەڵ نەوەی پێشووی کە P10 بوو.

لەپاڵ P20 ـیشدا مۆبایلی Mate 10 کەئەویش بەهەمان شێوە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو و توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبێنێت، ژمارەی هەناردەکانی گەیشتە سەرووی 10 ملیۆن دانە ئەمەش دوای تەنها 10 مانگ لەبڵاوکردنەوەی. جێگەی بیرهێنانەوەیە، هواوەی لەچارەگی دووەمی ئەمساڵ توانیی لەڕووی بازاڕی فرۆشتنەوە بەسەر ئەپڵ سەرکەوێت و لەئێستادا لەپلەی دووەم دێت لەدوای سامسۆنگ لەڕووی فرۆشیی مۆبایلەکانی.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ