ئای ئۆ ئێس
5, تشرینی یەکەم 2018
گەشەسەندنی iOS12 لە تەنها دوو هەفتەدا لە 50% نزیکبووەتەوە

کێشە نییە چۆن و بە چ شێوەیەک بیر لە ئەپڵ و بەرهەمەکانی دەکەیتەوە، نکۆڵی لەوە ناکرێت کە ئەپڵ لەگەڵ نوێکردنەوەی بۆ مۆبایلەکانی ستاندەرد جێگیر دەکات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، تەنها لە دوو ڕۆژی سەرەتایدا ئای ئۆ ئێس ١٢ گەیشت بووە ١٠,٤%. لە بەرامبەردا، ئەم ڕێژەیە بە بەروارد بە دوو ڕۆژی سەرەتای ئای ئۆ ئێس ١١ کەمتر بوو، کە ١٥,٩١% بووە. بەڵام ئێستا و لە دوای تەنها دوو هەفتە ئامارەکان وێنەیەکی جیاواز پێشان دەدەن.
لە تەنها دوو هەفتەدا، ئای ئۆ ئێس ١١ لەسەر ٣٨,٥%ـی ئایفۆن و ئایپادەکان جێگیرکرابوو، بەڵام ئای ئۆ ئێس ١٢ ڕێژەکەی لە دوو هەفتەی یەکەمیدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە و گەیشتووەتە ٤٦,٥٧% لەسەر ئەو ئامێرانەی کە بەو سیستەمە کاردەکەن.
لە ڕاستیدا هۆکاری ئەو خێرا گەشەسەندنەی ئای ئۆ ئێسی ١٢ ڕوون نییە کە بە چ هۆکارێک بەکارهێنەران وا بەزووی باوەشیان بۆ نوێترین وەشانی ئەم سیستەمە لەم ماوە کورتە کردووەتەوە. پێدەچێت هۆکار باشتربوون و خێراتربوونی ئەو سیستەمە بێت کە لەگەڵ خۆیدا بۆ مۆبایلەکانی ئەپڵی دەستەبەرکردووە.
ئەمەی خوارەوە هێڵکاری گەشەسەندنی ئای ئۆ ئێس ١٢ـیە لە دوو هەفتەی یەکەمیدا:

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!