ئینتەرنێت 7, تشرینی یه‌كه‌م 2018

چۆنییەتی دروستکردن و بەکارهێنانی Nametag لە ئینستەگرام

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئینستەگرام تایبەتمەندی نەیمتاگ Nametagـی بۆ زیادکرا، کە لەسەر شێوەی کارتێکە و لە ڕێگەیەوە بەکارهێنەران دەتوانن شوێن پڕۆفایلی دیاریکراو بکەون. لەبەر گرنگی تایبەتمەندیەکە لە خوارەوە چۆنیەتی دروستکردن و بەکارهێنانی ڕوون دەکەینەوە.

بۆ چۆنییەتی دروستکردن شوێن ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بکەوە:

١- ئەپی ئینستەگرام بکەوە و بچۆ بۆ سەر پڕۆفایلی خۆت، پاشان پەنجە بە لیست واتە سێ هێڵەکەی سەرەوە دابگرە و پەنجە بە Nametag دابگرە

2- ئەگەر سەرەنج بدەن لەسەرەوە دوگمەیەکمان هەیە و نوسراوە Color، بە پەنجە نان بەو دوگمەیە دەتوانیت شێوەکانی نەیمتاگ بگۆڕیت بۆ ئەم شێوانەی خوارەوە. لە جۆری یەکەم دەتوانیت ڕەنگەکان بە پەنجە نان بە ڕەنگەکە بگۆڕیت و چەند ڕەنگێک بوونیان هەیە. جۆری دووەم کە ئیمۆجین و دەتوانیت ئیمۆجیەکانیش بگۆڕیت. جۆری سێیەم وێنەی سێلفی خۆت دەخەیتە ناوەڕاستەوە و وێنەی سەر سێلفیەکەش دەتوانیت بگۆڕیت.

٣- بۆ هەڵگرتن یان بڵاوکردنەوەی ئەم نەیمتاگە لەسەرەوە پەنجە بە دوگمەی شەیرکردن دابگرە. دەتوانیت ڕاستەوخۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی بکەیتەوە یان بە وێنە هەڵی بگریت و بینێریت بۆ هاوڕێیان.

چۆنییەتی بەکارهێنانی نەیمتاگ:

ئێستا بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەم نەیمتاگەوە کەسێک بدۆزیتەوە پێویستە سکانی بکەیت، ئەویش بە پەنجە نان بە دوگمەی Scan a Nametag دەتوانیت لە هەر شوێنێک نەیمتاگ هەبوو سکانی بکەیت و شوێن پڕۆفایلی دیاریکراو بکەویت. نمونە لەخوارەوەیە:

ئەمەی سەرەوە ڕوونکردنەوەی تەواوبوو لەسەر نەیمتاگ. بەهیوای سود بینین و لێ تێگەیشتن.

تاگەکان Instagram
بۆچونی تۆ