ئاسایشی ئەلیکترۆنی
16, تشرینی دووهم 2018
لە 6 مانگی ڕابردووەوە فەیسبووک 1.5 ملیار هەژماری ساختەی سڕیوەتەوە!

بەهەمان شێوەی تویتەر کە لە ڕابردوودا ملیۆنان هەژماری ساختەی سڕیەوەتەوە، ئێستاش فەیسبووک دەستی کردووە بە سڕینەوەی هەژمارە ساختەکان و ئەنجامێکی باوەڕپێنەکراوی هەیە!
فەیسبووک لەمەودوا هەوڵ دەدات تۆڕێکی کۆمەڵایەتی پاک و ڕاستەقینە بۆ بەکارهێنەران فەراهەم بکات. هەروەک مارک زەکەربەگ ڕایگەیاند، لە ساڵی نوێدا دەیانەوێت ڕێگەیەکی نوێی پەیوەندی لە فەیسبووک دروست بکەن و هەموو بەکارهێنەران لە نێوان یەکتردا هەست بە تۆڕێکی ڕاستەقینە بکەن. ئەمەش دوای ئەوەی فەیسبووک ڕایگەیاند لە ماوەی ٦ مانگدا زیاتر لە ١,٥ ملیار هەژماری ساختەیان سڕیوەتەوە و ئەمەش هەنگاوێکی باشی تۆڕەکەیە.
ئەم چالاکیەی فەیسبووک بەردەوامە و ڕۆژانە چەندین ملیۆن هەژمار دەپشکنن! ئەمە هەنگاوێکی گەورەی کۆمپانیاکەیە، بەوەی لەمەودوا چیتر هەژماری ساختە توشی بەکارهێنەران نەبن چونکە ١.٥ ملیار هەژمار ئەنجامێکی خەیاڵییە!
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.