10
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 21, تشرینی دووه‌م 2018

لەمەودوا دەزانیت چەندە کاتت لەسەر فەیسبووک بەسەر بردووە

چەندین ساڵە فەیسبووک هەوڵی داوە سەرهێڵ بمێنیتەوە، لەگەڵ بەردەوامیشت زۆرێک لە ڕیکلام لەسەر تۆڕەکە دەبینیت. گرنگ لێرەدا ئەوەیە چۆن و چەندێک تۆڕەکە بەکاردێنیت. هەندێک بیرخستنەوە یارمەتیدەرە بۆ ئاگاداربوونمان لە کردنی شتێک کە لەوانەیە ببێتە هۆی زیان، لەگەڵ نوێترین تایبەتمەندی فەیسبووک دەکرێت خۆت بە دوور بگریت لەم زیانە ئەویش بە کەمتر بەکارهێنانی تۆڕەکە، ئەمەش لە ڕێگەی بە پێشاندانی تێکڕای کاتی بەکارهێنانی فەیسبووک. ئێستا ئەم تایبەتمەندییە بۆ بەکارهێنەران بەردەستە.

دەتوانیت ئەم تایبەتمەندییە لە بەشی Settings & Privacy > Your Time On Facebook بدۆزیتەوە. وەک لەم وێنەیەدا دیارە کە گرافیکە زانیارییەکە دەربارەی کاتی بەکارهێنراوی فەیسبووک لەلایەن بەڕێزتەوە. زانیارییەکانی کاتی بەکارهێنراو لە ماوەی هەفتەیەکدا پێشان دەدات و دابەشی ٧ ڕۆژی دەکات و کاتی بەکارهێنراوی ڕۆژانە دەبینیت.

 

سەرچاوە :
تاگەکان فەیسبووک هەواڵ
بۆچونی تۆ