10
گووگڵ 24, تشرینی دووه‌م 2018

دەرکەوتنی کێشەیەکی دیکە لە ڕوونمای مۆبایلەکانی Google Pixel 3

لە سەرەتای ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی Google Pixel 3 و Google Pixel 3 XL کۆمپانیای گووگڵ لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە یەک لە دوای یەکەکانی ئەم مۆبایلانەیە و وا دیارە هەتاوەکو ئێستاش کێشەکان کۆتاییان پێ نەهاتووە شایەنی باسیشە کۆمپانیای ناوبراو لە سەرەتای ڕاگەیاندنی بۆ نەوەی یەکەم و دووەمی مۆبایلەکانی Google Pixel ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشەی هاوشێوەی نەوەی ئێستای ئەم مۆبایلە بووەوە، سەبارەت بە Google Pixel 3 بەکارهێنەران لە تۆڕی Reddit ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن لە بارەی بوونی کێشەیەک لە ڕوونمای مۆبایلەکانیان.

کێشەکەش خۆی دەبینێتەوە لەوەی بەشێکی ڕوونمای مۆبایلەکە بە ڕووناکی دەمێنێتەوە لە کاتێکدا بەشەکانی دیکە تاریکن، لە ئێستادا کۆمپانیای گووگڵ هیچ ڕاگەیەنراوێکی فەرمی لە بارەی هۆکاری ئەم کێشەیە نەبووە بەڵام پێشبینی دەکرێت هۆکارەکەی پەیوەندی بە سیستمەوە بێت نەوەک پارچەی مۆبایلەکە چونکە کۆمەڵێک لە بەکارهێنەران ئاشکرایان کرد دەستپێکی ئەم کێشەیە لە پاش جێگیرکردنی نوێکاری ئاسایشی مانگی یازدەیەم بووە لەگەڵ ئەوەشدا ڤیدیۆیەک لە تۆڕی Reddit بڵاوبووەتەوە وا پیشان دەدات هۆکاری کێشەکە لە هەستەوەرەکانی پێشەوەی ڕوونماکە بێت و هەندێکی دیکەش بڕوایان وایە بە هۆی تایبەتمەندی Ambient Displayـەوەیە.

تاگەکان Google Pixel 3
بۆچونی تۆ