فەیسبووک
29, تشرینی دووهم 2018
فەیسبووک تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ بەکارهێنەران بەردەست کرد

تایبەتمەندی Watch Party لەم ساڵدا بڵاوبووەوە لە نێو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، تایبەتمەندیەکە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات تەماشای ڤیدیۆکانی ئینتەرنێت بکەن لە هەمان کاتدا، شایەنی باسە ئەم تایبەتمەندیە لە سەرەتادا تەنها لە ناو گروپەکان بەردەست بوو بەڵام لە ئێستاوە تایبەتمەندیەکە بەردەستە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی فەیسبووک لە هەموو جیهان، کۆمپانیای فەیسبووک هۆکاری ڕاگەیاندنی ئەم تایبەتمەندیەی گەڕاندەوە بۆ نزیکتر کردنەوەی بەکارهێنەران لە یەکدی و پتەوتر کردنی پەیوەندیە مرۆڤایەتیەکان.
هەروەها کۆمپانیای ناوبراو ئەمڕۆ ڕایگەیاند لە سەرەتای هاتنی ئەم تایبەتمەندیە بۆ گروپەکان لە مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا ڕێژەی 12 ملیۆن ئاهەنگی تەماشاکردن Watch Party بڵاوکراوەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆکاری زیاد بوونی لێدوان لە گروپەکاندا بە ڕێژەی هەشت ئەوەندە بە بەراورد بە ڤیدیۆ ناڕاستەوخۆکان، لەگەڵ ئەوەشدا تایبەتمەندیەکە لە ئێستادا کۆمەڵێک چاکسازی بۆ ئەنجامدراوە وەک تایبەتمەندی لێدوانە یەک لەدوا یەکەکان ئەمەش ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات گفتوگۆی جیا لە لێدوانە ڕاستەوخۆکان ئەنجام بدەن، لە ئەمڕۆوە تایبەتمەندیەکە دەست دەکات بە گەیشتن بە سەرجەم بەکارهێنەران هەر بۆیەش گەر هەتاوەکو ئێستا پێت نەگەیشتووە ئەوا پێویستە چاوەڕێ بکەیت هەتاوەکو لە داهاتوویەکی نزیکدا پێت دەگات.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.