تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
29, تشرینی دووەم 2018
مێسنجەری فەیسبووک لە کار کەوت؛ تۆی گرتەوە؟

تۆڕی ناسرای گفتۆکردنی فەیسبووک “مێسنجەر” لە شانشینی یەکگرتوو لە کار کەوت و وا دیارە تەنیا ئەوێ نییە و چەند وڵاتێکی دیکەشی گرتەوە و تا ئێستاش بۆ هەندێک بەکارهێنەر تۆڕەکە کار ناکات یان بە خاوی نامەکان دەڕۆن.
وا باس دەکرێت کێشەکە بچووک نیە کە وا بە ئاسانی چارەسەر بکرێت. لەوانەیە بەهۆی کێشە لە کەیبڵی سەرەکی پەیوەندیدا ڕوویدابێت و بەمەش چارەسەرکردنی کاتی دەوێت. هەرچۆنێک بێت بۆ هەندێک بەکارهێنەرە و لەم نەخشەیەدا دەردەکەوێت:

بەهەرحاڵ. ئێستا کێشەکە بە گشتی لە ڕاژەکانی کۆمپانیادایە و هیچ چارەسەرێکی خێرا نییە بۆ مێسنجەرەکەت تا ئەو کاتەی تیمەکەی زەکەربەرگ کێشەکە چارەسەر دەکەن. بەڵام تا ئێستا هیچ چارەسەرێک ئاشکرا نەکراوە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.