تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
6, كانونی یه‌كه‌م 2018
لەمەودوا لە گرووپەکانی فەیسبووکیش ستۆرییەکان دەبینین

فه‌یسبووک كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات به‌كارهێنه‌رانی بتوانن له گشت شوێنێک كار و چالاكییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاسان بڵاوه پێبكه‌ن. له دوای ساڵێک له تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ری و زیادكردنی بۆ چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كه‌م، ئه‌مڕۆ به‌شی ستۆری بۆ سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵه‌كانی فه‌یسبووك زیادكرا. له‌مه‌ودوا ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كانی فه‌یسبووک ده‌توانن ستۆرییهكانیان له كۆمه‌ڵه‌كاندا هاوبه‌شی پێ بكه‌ن.
ستۆری كۆمه‌ڵه‌كانی فه‌یسبووک به‌وه له ستۆری هه‌ژماره‌كان جیاده‌كرێته‌وه كه به‌شی لێدوان (Comment) لابراوه، به‌ڵام كاردانه‌وه‌كان (Reactions) له شوێنی خۆیان ماونه‌ته‌وه و ده‌توانرێت سوودی لێ ببینرێت.
/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_image/image/62622163/fbgroupstories.0.jpg)
له په‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵه‌كان له خوار شریتی پۆستكردن ده‌توانیت ستۆرییهكان ببینیت، هه‌روه‌ها زیادیان بكه‌ی له ڕێگه‌ی نیشانه‌ی (+)ـه‌وه. هاوكات خاوه‌ن كۆمه‌ڵه‌كانی فه‌یسبووک (Admin, Moderator) ده‌توانن ده‌ستكاری ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان بكه‌ن به ڕێگه‌پێدان یان ڕێگه‌پێنه‌دانی دانانی ستۆری له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.