هەواڵ
12, کانوونی یەکەم 2018
وەن پڵەس دەیەوێت لە داهاتوویەکی نزیکدا مۆبایلی ئاست بەرزی قەبارە بچوک ڕابگەیەنێت

هەروەک زۆرێک لە مۆبایلەکانی دیکە، مۆبایلەکانی کۆمپانیای وەن پڵەسیش بە تێپەڕبوونی کات و لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەر مۆبایلێکی نوێ قەبارەی مۆبایلەکانی ڕوو لە گەورە بوون دەکات، بەڵام بەکارهێنەرانی وەن پڵەس داواکاریەکی زۆریان ئاڕاستەی کۆمپانیای ناوبراو کردووە هەتاوەکو لە داهاتوویەکی نزیکدا مۆبایلە ئاست بەرزەکانی بە قەبارەی بچوک ڕابگەیەنێت، لەم بارەیەشەوە بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا پێت لاو لە گفتوگۆیەکیدا بۆ ماڵپەڕی PcMag ئەوەی ئاشکرا کرد کە کۆمپانیاکەیان بیرۆکەی ڕاگەیاندنی قەبارەی بچوک لە مۆبایلەکانیان بە لاوە دڵخوازە.
بەڵام بەرهەمهێنانی مۆبایلی ئاست بەرز و قەبارە بچوک دەوەستێت لەسەر ڕادەی پێشکەوتنی کەرتی پاتریەکان، هەروەک ئاشکرایە ئەو پێشکەوتنەی لە پڕۆسێسەری مۆبایلەکان و تایبەتمەندیەکانی دیکەیدا هەیە لە کەرتی پاتریەکاندا بوونی نییە، هەربۆیەش لەوانەیە ڕانەگەیاندنی مۆبایلی ئاست بەرز و قەبارە بچوک لە لایەن کۆمپانیای ناوبراوەوە هۆکارەکەی ئەمە بێت چونکە بە دڵنیایەوە لەگەڵ زیاد بوونی توانستی پاتری قەبارەی خوودی پاتریەکەش زیاد دەکات بەمەش پێویستە قەبارەی مۆبایلەکە زیاتر بێت، شایەنی ئاماژە پێدانیشە پێت لاو ئەوەی نەشاردەوە کە داواکاریەکی ئێجگار زۆر لەسەر مۆبایلی قەبارە بچوک هەیە هەر بۆیە ئەگەر هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم جۆرە مۆبایلانەی کۆمپانیا ببینین.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.