هەواڵ
18, کانوونی یەکەم 2018
لینۆڤۆ مۆبایلی Lenovo Z5sـی بە سێ کامێرا و Snapdragon 710ـەوە ڕاگەیاند

پاش ئەوەی کۆمپانیای لینۆڤۆ مۆبایلی Lenovo Z5 Pro GTـی ڕاگەیاند (یەکەم مۆبایلی جیهان بە Snapdragon 855 و ١٢ گێگابایت ڕام ڕاگەیەندرا) لە هەمان کاتدا مۆبایلێکی ئاست مامناوەندی ڕاگەیاند بە ناوی Lenovo Z5s، مۆبایلەکە لە ڕووکاری پشتەوەی خاوەنی سێ کامێرایە و لە تەنیشتیدا هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیر کراوە هەروەها لە ڕووکاری پێشەوەی مۆبایلەکە کامێرایەک جێگیر کراوە لە بەشی سەرەوەی ڕوونما کە لە ناو نۆچێکدایە لە شێوەی دڵۆپەی ئاو و ڕوونماکەش پارێزراوە بە چینێک لە شووشەی پارێزەری Corning Gorilla Glass.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری LTPS IPS LCD و بە قەبارەی 6.3 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ و بە دووری 19.5:9
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 710
- ڕام: 4 یان 6 گێگابایت
- بیرگە: 64 یان 128 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە هەتاوەکو 256 گێگابایت
- کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: 16+8+5 مێگاپێکسڵ
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری ZUI10
- توانستی پاتری: 3300 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 15 وات
- ڕەنگ: پرتەقاڵی و ڕەش و خۆڵەمێشی و شین
- نرخ: 202$ دۆلار بۆ جۆری 4/64 و 231$ دۆلار بۆ جۆری 6/64 و 275$ دۆلار بۆ جۆری 6/128
- بەرواری بەردەستبوون: 24/12/2018

سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.