10
سیستەمی وەگەرخەر 17, كانونی یه‌كه‌م 2012

رێگایەك لە ویندۆز بۆ دروستكردنی setup.

سێتاپ دانان بۆ فۆڵدەرێك لای زۆربەمان شاراوەیە ، بەڵكو زۆر لەمێژە خەون بەوە دەبینین رۆژێ‌ لەرۆژان وەك و پرۆگرامسازێك بتوانین كاری وا بكەین ، بەڵام هیچ كات ویندۆز لە بیر مەكەن كە پرە لە نهێنی ، بۆ ئەم جارەیان باسی كردارێكی گرنگتان بۆ دەكەم لە ویندۆز كە هەڵدەستێت بە دروست كردنی سێتاپ بۆ ئەو فۆڵدەرەی مەبەستە، وەك ئەو بەرنامانەی دەیبینیت لەسیدیەكانی كۆمپیوتەر كەبە سێتاپ دادەبەزێت جا گرنك نیە هەر چ پاشگرێك بێت ئەو شتەی تۆ دەتەوێت سێتاپی بۆ دروست بكەیت.

سەرەتا كلیكی My Computer دەكەین و پارتیشنی C هەڵدەبژێرین لەوێش فایلی C:\WINDOWS\system32هەڵدەبژێرین ، پاشان بەدوای بەرنامەكە دادەگەرێین بە ناوی iexpress

كە دۆزیمانەوە كلیكی لەسەر دەكەین . ئەم پەنجەرەیەمان بۆ دەبێتەوە سەرەتا وەكو بەرنامەكانی تری كۆمپیوتەر داوای لاپەرەیەكی نوێ‌ دەكات ئێمەش بۆ دروست كردنی ئەم لاپەریە هەڵبژاردنی
Create new self extraction directive file لە خوارەوەش كلیكی  next  دەكەین:

دواتر ئەمە هەڵبژێرە  Extract files only سەیری وێنەی 2 بكە

دواتر ناوێك دابنێ‌ بەدڵی خوت بو سێتاپەكەت

لەو پەنجەرەیە هەڵبژاردەیPrompt user withهەڵدەبژێری و لەم بۆشاییە دەنوسی (دەتەوێ‌ ئەم بەر نامە سێتاپ بكەی) بەڵام بە لاتینی بنووسە

لێرەش ئەمە هەڵبژێرە Display a license لە  Browse ئەو فۆڵدەرە هەڵبژێرە لەكۆمپیوتەرەكەت كە مەبەستە سێتاپی بۆ دروست بكەی:

دووبارە فۆڵدەرەكە دێنیەوە بە كلیك كردن لەسەر Add

لێرەش هەڵبژاردەی  (Default (recommended هەڵدەبژێرین

لەم بۆشاییە بنووسە سێتاپەكەت درووست بوو بەسەركەوتوویی بەڵام دەبێت بەووشەی ئینگلیزی بنووسیت

لەم پەنجەرەیەش شوێنی سەیڤكردنی بەرنامەكە دیاری بكە

لێرەش هەڵبژاردەی یەكەم خۆی هەڵیدەبژێرێێت و تۆش كلیكی نێكست بكە لە خوارەوە

لێرەش كلیكی نێكست بكەو بەردەوامبە

ئێستا گەیشتینە كۆتایی كارەكەمان ئەویش درووست كردنی سێتاپ بوو بۆ فۆڵدەرێك ئەوەندەمان ماوە كلیكی Finish بكەین

لە کۆتایدا راستەوخۆ ئایكۆنی بەرنامەكە دروست دەبێت لەسەر دیسكتۆپ.

بۆچونی تۆ