10
ئەپڵ 22, كانونی یه‌كه‌م 2018

ئەپڵ iPad Proـیە چەماوەکان دەگۆڕێت، بەڵام بە خۆڕایی نا!

لە ماوەی ڕابردوودا هەموومان ئاگاداری کێشەی نووشتانەوەی ئایپاد پڕۆیە نوێیەکان بووین و چەندین بەکارهێنەریش ناڕەزاییان لە بارەی بوونی ئەم کێشەیە لە ئایپادەکانیان دەربڕی ئەمەش لە کاتێکدایە کۆمپانیای ئەپڵ دانی بەوەدا نا کە تەنها کێشەیەکی سادەیە لە کاتی دروستکردنی ئایپادەکە و هیچ کاریگەریەکی نابێت لە کاتی بەکارهێنانی ئامێرەکەدا، بەڵام ئەپڵ بێ ئەوەی بە فەرمی ڕایبگەیەنێت لە ڕێگای فرۆشگا فەرمیەکانیەوە هەڵدەستێت بە گۆڕینی ئایپادە نوێیەکان بە خۆڕایی ئەگەر ماوەی 14 ڕۆژ تێپەڕی نەکردبێت بەسەر کڕینیدا.

بەڵام ئەمە لە کاتێکدایە یەکێک لە بەکارهێنەرانی ئایپاد پڕۆ ئاماژەی بەوەدا کە کۆمپانیای ئەپڵ ڕازی بوون بە گۆڕینەوەی ئامێرەکە بەڵام لە بەرامبەردا پێویستە بڕی 49$ دۆلار بدات، شایەنی باسیشە گەر بەکارهێنەری ئایفۆن بیت و ئامێرەکەت ڕووبەڕووی نووشتانەوە بووبێت ئەوا لەوانەیە چیدیکە نەتوانیت پاتری ئایفۆنەکەت بگۆڕیت لە داهاتوودا، چونکە لە ماوەی ڕابردوودا یەکێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن کە ئامێرەکەی نووشتابوویەوە هەوڵی گۆڕینی پاتری ئامێرەکەی دابوو لە یەکێک لە فرۆشگاکانی ئەپڵدا بەڵام فرۆشگاکە ئەمەی ڕەت کردەوە بە هۆکاری نووشتانەوەی ئامێرەکە.

تاگەکان Apple
بۆچونی تۆ