ئای ئۆ ئێس
22, كانونی یهكهم 2018
وەشانی نوێی فەرهەنگی ڕستەیی +Rebin Dict بە کۆمەڵێک نوێکارییەوە بۆ ئای ئۆ ئێس بڵاوکرایەوە

لە دوای ئەوەی لە ڕۆژی ٩ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا گەشەپێدەری بەتوانای کورد (ڕێبین عەلی) یەکەمین فەرهەنگی ئینگلیزیی بۆ کوردی و بە پێچەوانەوە و بە نمونەی ڕستەییەوە بەناوی “+Rebin Dict” بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەردەستکرد، و لەپاشان بۆ ئەندرۆید، لە وەشانە نوێیەکانی چەند مانگی ڕابردوودا چەند تایبەتمەندییەکی نوێ زیادکران و هەزاران ڕستە و وشە پێداچوونەوەیان بۆ کرا و چەندانی تریش زیادکران.
گشت تایبەتمەندییەکانی فەرهەنگی ڕستەییRebin Dict +
ئەمڕۆ فەرهەنگەکە وەشانی ژمارە ٣.٠ی لێ بەردەستکرا بۆ سیستەمیiOS، کە خۆی لە زیادکردنی چەند نوێکارییەک دەبینێتەوە، ئەوانیش:
لەمەودوا دەتوانرێت بە بەکارهێنانی وێنەی ئامادە و چرکاندی وێنە وەرگێڕان لە وشەی سەر وێنەکان بکەیت، کە پێشتر تەنها دەتوانرا لە ڕێگای وێنەی ڕاستەوخۆ و کامێرا خستنە سەر وشەکان وەرگێڕان لەسەر وێنە ئەنجام بدرابایە.

لەم وەشانە نوێیەدا دەتوانن سوود وەربگرن لە ٣٠٠٠ ڕستەی نوێ لە پاڵ ڕستەکانی تردا.
- پێداچوونەوە بەسەر هەڵەکاندا
چاککردنی چەند هەڵە و کەموکوڕیەک لە مانای وشەکان و ڕستەکاندا، کە لە وەشانەکانی پێشوودا بە شێوەیەک لە شێوەکان بەدیدەکران.
- چارەسەر کردنی داخرانی ئەپەکە لەکاتی چوونە سەر بەشی کوردی بۆ ئینگلیزی
ئەم وەشانەی فەرهەنگەکە تاوەکو ئێستا بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەردەستکراوە، و نازانرێت کەی بۆ ئەندرۆیدیش بەردەست دەکرێت.
كرته بكه بۆ نوێكردنهوهی فهرههنگهكه بۆ ئای ئۆ ئێس.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.