ئەپ و نەرمەکاڵا

ئەپی Memoria تایبەت بە گالەری وێنە وەکو جێگرتنەوەی QuickPic بۆ ئەندرۆید دابگرە

وەکو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاماژەمان پێدا کە ئەپی بەناوبانگی QuickPic تایبەت بە گالەری وێنە بە شێوەیەکی ناڕوون لە کۆگای گووگڵ پلەی دیار نەماوە، تا وەکو ئێستا نازانرێت کۆمپانیای درووستکەری ئەپەکە لە کۆگاکەدا سڕیویەتیەوە یاخود کۆمپانیای گووگڵ. بێگومان ئەپی QuickPic یەکێک بوو لە باشترین ئەپەکانی تایبەت بە گالەری وێنە، بەڵام وا دیارە سەردەمی تەواو بوو و گەڕانەوەی بۆ نێو کۆگاکە مەحاڵە.

ئەمڕۆ نوێترین ئەپی تایبەت گالەری وێنەتان پێ دەناسێنین بە ناوی Memoria کە چەند ڕۆژێکی کەمە لە کۆگای گووگڵ پلەیدا دانراوە. ئەپەکە توانای نیشاندانی چەندان جۆری ڕەنگاڵەی هەیە، لە ڕووکاری سەرەتای ئەپەکەدا و لە پاش کردنەوەی هەر یەک لە دوگمەی بەشەکانی My Photos و My Albums و My Favorites لە بەشی سەرەوەدا دەبینرێن، دەتوانرێت فۆڵدەرەکان بشاردرێنەوە، لە لیستی سەرەوە بچەسپێندرێن و ڕەنگاڵەکان بەپێی پۆڵێنەکانی (Video و GIF و Photo و RAW) جیابکرێنەوە. هەروەها خاوەنی دیزاینی مەتێریاڵ و باری تاریک و AMOLED ـیشە.

یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی دیکەی ئەپەکە دانانی تێپەڕە وشەیە، کە وێنە و ڤیدیۆکانت لە ناویدا تەواو پارێزراو دەبێت. هەروەها پشتگیری قەبارەی فرەخانەیی وێنە و ڤیدیۆیەکان دەکات لە هەر دوو باری ستوونی و ئاسۆیدا.

بەم نزیکانە ئەپەکە پشتگیری خزمەتگوزاری هەوریی Google Photosـی بۆ زیاد دەکرێت کە ڕێگە دەدات بە ئاسانی وێنە و ڤیدیۆیەکان هاوردە و هەناردە بکرێت لە نێوان ئەپەکە و خزمەتگوزارییە هەورییەکە.

ئەپەکە بە دوو جۆری جیاواز لە ناو گووگڵ پلەیدا بوونی هەیە، یەکێکیان بە خۆڕایی و ئەوەی دیکە بە پارە. جۆرە بە پارەکە لە ئێستادا بەشێوەیەکی کاتی بە ڕێژەی ٪٧٠ داشکاندن لە نرخەکەیدا کراوە و نرخی بووەتە ١$ بە هەبوونی چەندان تایبەتمەندی کە لە جۆرە بە خۆڕاییەکەدا پێویستە پارە بدرێت بۆ کردنەوەیان.

کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپی Memoria بە خۆڕایی

کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپی Memoria بە نرخی ١$.

25 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
155