هەواڵ
4, كانونی دووهم 2013
کنۆنیکاڵ: ئوبنتو بۆ مۆبایلە هۆشمەندەکان ڕادەگەیەنرێت.

هەروەکو بەڵێندرابوو لە کۆتایدا کنۆنیکاڵ بوخچەکەی لێککردەوە و وەشانی ئوبنتوی بۆ مۆبایلەکان ڕاگەیاند. کە لەسەر kernel و driverـەکانی ئەندرۆید دروستکراوە و بەڵام Java Virtual Machine بەکارناهێنێت و بەڵێنیانداوە تەواوی وزەی مۆبایلەکە بەکاربهێنن و پشتگیری لە هەردوو جۆر پرۆسێسەری ARM و x86 دەکات. شایەنی باسە ئەم سیستەمی کارگێرییە ڕێگە بە بەرهەمهێنەرانی مۆبایلە ئەندرۆیدەکان دەدات لەسەر مۆبایلەکانیان دایبمەزرێنن بە بێ هیچ کێشە و گرفتێک.
جێگای ئاماژەیە کە وابڕیارە مۆبایلی بە ئوبنتوەوە لە ساڵی ٢٠١٤ ببخرێنە بازاڕەکانەوە وبەڵام چەند مۆبایلێکیان ئامادەکردووە کە لە پێشانگای CES2013 نیشانی بدەن و یەکێک لەم مۆبایلانەش گالەکسی نێکسەسە کە تا ئەم چرکە ساتە تاکە مۆبایلە بەم سیستەمەوە کە کۆمپانیای ناوبراو پێشبینی ئەوە دەکات لەگەڵ بینینی لەلایەن گەشەپێدەرانەوە دەستدەکرێت بە ئیشکردن لەسەری و دروستکردنی ئەپ بۆی.
ئەمەش ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی ئوبنتو بۆ مۆبایلەکان:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=cpWHJDLsqTU[/youtube]
سەرچاوە The Verge
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!