شاومی 26, كانونی یه‌كه‌م 2018

شاومی دیاری لەگەڵ مۆبایلی Mi Play بە کڕیاران دەبەخشێت

لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو کۆمپانیای شاومی پەردەی لەسەر مۆبایلی Mi Play لادا، کە یەکێکە لە مۆبایلە نرخ کەمەکان، و کۆمپانیای شاومی بە دیاری ١٠ گێگابایتەوە لە خزمەتگوزاری MiCloud بۆ ماوەی ساڵێک لە تەنها لە چین بەردەستی کردووە.

مۆبایلی می پلەی بە بەهایەکی کەم بۆ بەکارهێنەران بەردەستە کە نرخەکەی تەنها ١٥٩ دۆلارە، و هەروەک بە سڕ ڕەنگی ڕەش، سور، و شین بەردەست دەبێت. چواردەورەکانی تەنک و جوانن و لە بەشی سەرەوەی ڕوونمای نۆچێکی بچوک هەیە کە کامێرای پێشەوەی تێدا جێگیرکراوە، و پشتەوەی مۆبایلەکە بە شوشە ڕووپۆش کراوە و لەگەڵ بوونی ڕەنگی تێکەڵاوی هاوشێوەی مۆبایلی نۆڤا ٣ی هواوەی.

پڕۆسێسەری مۆبایلەکە لە جۆری Helio P35ی کۆمپانیای میدیاتێکە، و ڕامی ٤ گێگابایت و بیرگەی ٦٤ گێگابایتە. لەسەر بەشی پشتەوەی کامێرایەکی دوانەیی هەیە و لە بەشی پێشەوەیشی کامێرایەکی ٨ مێگاپێکسڵی هەیە. مۆبایلەکە خاوەنی پاتریەکە بە ٣٠٠٠ ملی ئەمپێر و دەرچەی جۆری microUSB هەیە بۆ بارگاوی کردنەوە و توانای کەلەسەری بارگاوی کردنەوەکەی ١٠ واتییە.

بێگومان ئەم دیاریە تایبەتییەی شاوی لەگەڵ ئەم مۆبایلەی بەردەست کردووە بۆ بەکارهێنەراین خۆی لە چین، کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر فرۆشی مۆبایلەکە بە شێوەیەکی بەرچاو. بەڵام وا چاوەڕوان ناکرێت شاومی هەمان دیاری لە دەرەوەی چین بۆ بەکارهێنەرانی ئەم مۆبایلە پێشکەش بکات.

سەرچاوە :
تاگەکان MiPlay xioami
بۆچونی تۆ