شاومی 24, كانونی یه‌كه‌م 2018

شاومی یەکەمین مۆبایلی لە زنجیرەی Play لە چین ڕاگەیاند

وەک لە پێشوودا ئاماژەمان کرد بەوەی کە شاومی لە ٢٤ ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا یەکەمین مۆبایلی لە زنجیرەی Play نمایش دەکات، دواجار ئەمڕۆ کۆمپانیاکە مۆبایلەکەی لە چین نمایشکرد.

مۆبایلە نوێیەکەی زنجیرەی Play خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی ٥.٨٤ ئینج بە ڕوونی +Full HD لەگەڵ لێوارێکی تا ڕادەیەک چوارچێوەیی هاوشێوەی Pocophone F1. هەروەها خاوەن پڕۆسێسەری MediaTek Helio P35 SoC و ڕامێکە بە فراوانی ٤ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی ٦٤ گێگابایت و باترییەک بە توانای ٣.٠٠٠ میلی ئەمپێر/کاتژمێر.

مۆبایلەکە خاوەن نۆچی دڵۆپەییە لە سەر ڕووی ڕوونماکەی، لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی بە ڕوونی ٨ مێگاپێکسڵ. بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە خاوەن شووشەیەکی بریقەدارە، لەگەڵ ٢ کامێرای ١٢ مێگاپێکسڵی و ٢ مێگاپێکسڵی و خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.

مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی ڕەشی تێکەڵ و شین و مۆری تیکەڵ و پەمەیی و ئاڵتونی تێکەڵ بە نرخی ١٦٠$ لە بازاڕەکانی چین بەردەستە. لە ئێستادا بەتەنها لە بازاڕەکانی چین بەردەستە و هیچ پڕوپاگەندە و هەواڵێکی فەرمی لە ئارادا نییە دەربارەی بەردەست کردنی مۆبایلە نوێیەکەی زنجیرەی Play لە بازاڕەکانی تری جیهاندا.

تاگەکان Mi Play شاومی هەواڵ
بۆچونی تۆ