هەواڵ 27, كانونی یه‌كه‌م 2018

چەند وێنە و زانیارییەکی Motorola P40 دزەیان پێ کرا

لە دوای ئەوەی کۆمپانیای مۆتۆرۆلا لەمساڵدا پەردەی لەسەر مۆبایلی Motorola P30 لادا، دەیەوێت درێژە بە زنجیرەی P بدات و نەوەیەکی نوێی لێ ڕابگەیەنێت. پێگەی 91mobiles چەند وێنە و زانیارییەکی دزەپێکراوی لەسەر مۆبایلەکە نوێیەکەی مۆتۆرۆلا بڵاو کردۆتەوە.

مۆبایلە نوێیەکەی مۆتۆرۆلا خاوەنی ڕوونمایەکی قەبارە ٦.٢ ئینج دەبێت و چاڵێک لە ژێر ڕوونماکەیدا دەبێت کە کامێرای سێڵفی تێدا جێگیر کراوە و نۆچ لەسەر ڕووی ڕوونماکەیدا بوونی نییە، لە پشتەوە خاوەن دوو کامێرایە کە کامێرا سەرەکییەکەی ٤٨ مێگاپێکسڵە و زانیاری دەربارەی ڕوونی کامێرایەکەی دیکە نەزانراوە، هەروەها مۆبایلەکە خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆر دەبێت لە ڕووی پشتەوەیدا. دەربارەی دەرچەکانی، خاوەن دەرچەی بارگاویکردنەوە دەبێت لە جۆری USB Type-C و دەرچەیەکی بیستۆکیش بە قەبارەی ٣.٥ میلیمەتر.

بە داخەوە، تاوەکو ئێستا زانیاری دزەپێکراو دەربارەی ڕەقە کاڵایەکانی مۆبایلەکە بوونی نییە.

نرخ و وادەی نمایشکردنی نادیارە، بەڵام وا چاوەڕوان دەکرێت نمایشکردنی هێندە زۆر نەخایەنێت و لە سەرەتایەکانی ساڵی داهاتوودا نمایش بکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ