سیستەمی وەگەرخەر 27, كانونی یه‌كه‌م 2018

دەست کرا بە ڕەوانەکردنی وەشانی Android Pie بۆ Nokia 5.1 Plus لە لایەن نۆکیاوە

لە دوای ئەوەی کە کۆمپانیای نۆکیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەشانی Android Pie ـی ڕەوانەی مۆبایلی Nokia 8 کرد، وا دیارە کۆمپانیاکە بەردەوام دەبێت لە ڕەوانەکردنی وەشانە نوێیەکەی ئەندرۆید بۆ مۆبایلەکانی دیکەی، هەر بەو بۆنەیەوە ئەمڕۆ نۆکیا دەستی کرد بە ڕەوانەکردنی وەشانی Android Pie بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلی Nokia 5.1 Plus.

وەشانە ڕەوانەکراوەکەی Android Pie بۆ مۆبایلی Nokia 5.1 Plus وەشانی ژمارە 2.09B ـە و قەبارەی ١٢١٤ مێگابایتە، وەشانەکە خۆی دەبینێتەوە لە چەند نوێکاری و چاکسازییەک، ئەوانیش بریتین لە؛

  • نوێکاری لە ڕێنیشاندەری سیستەم و لیستی ڕێکخستنەکان و ئاگادارکەرەوەکان.
  • باشترکردنی وزەی باتری.
  • باشترکردنی ئاستەکانی ڕووناکی.
  • گۆڕانکاری لە کرداری ئەپەکان.
  • لەخۆگرتنی ڕێڕەوی ئاسایشی گووگڵ بۆ مانگی ١٢ ـی ٢٠١٨.

لە ئێستادا وەشانەکە ڕەوانەی زۆرینەی بەکارهێنەرانی مۆبایلی Nokia 5.1 Plus کراوە و ڕەوانەکردنی وەشانەکە بۆ بەکارهێنەرانی زیاتری مۆبایلەکە بەردەوام دەبێت. بەم شێوەیە پشکنین بۆ وەشانەکە بکە و دایبەزێنە(ئەگەر بە دەستت گەیشتووە)؛

  • کردنەوەی ئەپی Settings
  • کردنەوەی بەشی About Phone
  • کردنەوەی بەشی Software Updates

وەشانەکەت بەدەست گەیشتوە؟ ئەزمونێکی چۆنە؟

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ