ئینتەرنێت
28, كانونی یهكهم 2018
ئینستەگرام پۆزش دەهێنێتەوە و داوای لێبوردن دەکات دەربارەی هەڵە پێشاندانی بابەتەکانی بە شێوەی ئاسۆیی

دوێنێ لە هەواڵێکدا ئاماژەمان بەوە کرد کە ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی ئینستەگرام شێوەی پێشاندانی بابەتەکانیان لە ستونیەوە گۆراوە بۆ ئاسۆیی، واتە لە جیاتی شێوە کۆنەکە کە لە خوارەوە بۆ سەرەوە بابەتەکان دەبینران، ئێستا بۆ زۆربەیان لە چەپەوە بۆ ڕاست و بە پێچەوانەوە بابەتەکان گوزەریان بەناودا دەکرێت.
بەم بۆنەیەوە ئەم گۆڕانکاریە ناڕەزایی زۆری بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕەی بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام بە فەرمی ئینستەگرام ڕایگەیاند کە هەڵەیەکی هونەری هەبووە و بووەتە هۆی گۆڕینی شێوەی پێشاندانی بابەتەکان بۆ ئاسۆیی، بڕیاری چارەسەری خێرایان داوە و پۆزشیان لەم ڕووانگەیەوە بۆ بەکارهێنەران هێناوەتەوە.
بەرپرسێکی باڵای ئینستەگرام لەسەر هەژماری خۆی لە تویتەر نوسیویەتی ئەمەی ڕوویداوە تەنها تاقیکردنەوەیەکی بچووک بووە، بەڵام وا دیارە زۆر زیاتر لەوە ڕۆیشتووە وەک لەوەی مەبەست بووە و بە هەڵە زۆرێک لە بەکارهێنەرانی گرتووەتەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!