سیدیا
30, کانوونی یەکەم 2018
نوێترین تویکەکانی جەیڵبرەیک لە هەفتەی ڕابردوودا

بە هۆی بەردەستبوونی ئەپی نوێی بەڕێوەبردنی پاکێجەکان Sileo بە شێوەی تاقیکاری لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کەمێک ناچالاکی بە کۆمەڵگای جەیڵبرەیکەوە دیارە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە هیچ تویکێکی نوێ بڵاو نەکرابێتەوە. نوێترین تویکەکانتان پێ دەناسێنین کە لە هەفتەی ڕابردوودا بڵاوکراونەتەوە.
ئەم تویکە باری تاریک بۆ ئەپە نەخشەییەکانی وەک Apple Maps و Google Maps و Waze و هتد… زیاد دەکات.

بە نرخی ٠.٩٩$ لە سۆرسی Packix.
ئەم تویکە بەشی پشتەوەی کاتژمێر و بەرواری لوک سکرینی ئامێرەکەت بۆ دەکاتە ڕەنگی ڕەش.
بە خۆڕایی لە سۆرسی CydiaGeek.
کاتژمێر و بەرواری لوک سکرینی ئامێرەکەت بۆ دەکاتە ڕەنگی شین.

بە خۆڕایی لە سۆرسی CydiaGeek.
نووسینەکانی ناونیشانی نێو ئەپی Sileo گەورەتر و ڕەنگاوڕەنگتر دەکات.
بە خۆڕایی لە سۆرسی CydiaGeek.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.