هواوەی 31, كانونی یه‌كه‌م 2018

بە فەرمی مۆبایلی Huawei Y7 Pro بە نرخی 170 دۆلار ڕاگەیاندرا

هواوەی بە دوای ناوبانگی بوون بە دووەم باشترین بەرهەمهێنەری مۆبایلی زیرەکەوەیە لە جیهاندا. تەنها چەند ڕۆژێک لە دوای ڕاگەیاندنی Huawei P Smart 2019 لە بازاڕەکانی ئەوروپا، هاوڕێیەکی تریشی بە ناوی Huawei Y7 Pro لە ڤێتنام ڕاگەیاند.

ئەگەر سەرەنجی Huawei Y7 Pro بدەیت لەوانەیە بڵێیت ڕێک وەکو P Smart وایە، بەڵام لە ڕووی تایبەتمەندییەوە زۆر لێک جیاوازن. پڕۆسێسەرەکەی کوالکۆم سناپدراگۆن ٤٥٠ یە، و ڕوونماکەی ٦.٢٦ ئینجە لە جۆری ئێڵ سی دی بە ڕوونی +HD و نۆچی جۆری Water Drop واتە دڵۆپە ئاوی لەسەرەوەی ڕوونماکەی هەیە. مۆبایلەکە ٣ گێگابایت ڕام و بیرگەی ٣٢ گێگابایتە، بەڵام شوێنی دەرچەی بیرگەی دەرەکی ئێس دی کاردی هەیە بۆ ئەوەی بتوانیت بیرگەکەی زیاتر بکەیت.

لەسەر ڕووی پشتەوەی مۆبایلەکە کامێرایەکی دوانەیی ١٣ بە ٢ مێگاپێکسڵی هەیە. هەروەک کامێرای پێشەوەیشی ١٦ مێگاپێکسڵە بۆ گرتنی وێنەی سێڵفی. مۆبایلەکە بە ڕووکاری EMUI 8.2 بەردەستە و ئەمەش واتەی وایە ئەندرۆید ٨ ئۆریۆی لەسەرە. لە ڕووی ڕایەڵەوە، بلوتوزی ٤.٢ و ستاندەردی وایفای ٢.٤ گێگاهێرتزی هەیە، هەروەک بە خۆشحاڵیەوە مۆبایلەکە توانستی پاتری ٤٠٠٠ هەزار ملی ئەمپێرە. لەبەرئەوەی هیچ پەنجەمۆرێک بوونی نییە، ئەوا هواوەی جۆرێک لە قوفڵی دەموچاوی جێگیرکردووە بۆ کردنەوەی مۆبایلەکە.

ئەم مۆبایلە لەسەر ماڵپەڕی هواوەی وڵاتی ڤێتنام دەتوانرێت بدۆزرێتەوە، هەروەها لەسەر بازاڕی سەرهێڵی Lazada. نرخەکەی لە نێوان ١٥٠ بۆ ١٧٠ دۆلارە. مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی ڕەش و شین لە ٥ی مانگی داهاتووەوە بەردەست دەبێت و ئەوانەی زوو دەستی دەخەن لەوانەیە بڵندگۆیەکی بلوتوز وەکو دیاری وەربگرن.

سەرچاوە :
تاگەکان Huawei Y7Pro
بۆچوونەکان
  • Derin

    ئێستا نرخی ئەم موبایلە بە چەندە

بۆچونی تۆ