ئەندرۆید
28, كانونی یهكهم 2018
مۆبایلی Huawei P Smart 2019 ڕاگەیەندرا

هواوەی بەردەوامە لە ڕاگەیاندنی مۆبایلی نوێ و دوایینیشیان نەوەیەکی نوێی P Smartە.
مۆبایلەکە خاوەن پڕۆسێسەری Kirin 710ە کە ٤ ناوکی Cortex-A73 و ٤ی Cortex-A53 لەخۆدەگرێت و GPUەکەی لە جۆری Mali-G51 MP4ە، ڕام بریتییە لە ٣گب و بیرگەی ناوەکی ٦٤گب.
ڕوونمایەکی ٦.٢١ ئینجی LCD بە ڕوونی +Full HD کە تایبەتمەندی فلتەری ڕووناکی شینی هەیە و ڕاگر(نۆچ)ێکی بچووک لەخۆدەگرێت زۆرینەی ڕووی پێشەوەی داگیر کردووە.

کامێرایەکی ١٣مێگاپیکسڵ بە تیرەی چاوی f/2.2 و کامێرایەکی لاوەکی ٢مێگاپیکسڵ لە پشتەوەن و دانەیەکی ٨مێگاپیکسڵیش لە پێشەوە.
پاترییەکی ٣٤٠٠میللی ئەمپێر.کاتژمێر و هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە و ڕووکاری EMUI 9ی بنیادنراو لەسەر Android 9 Pie کۆمەڵێکی دیکەن لە تایبەتمەندییەکان.
مۆبایلەکە مانگی داهاتوو بە ڕەنگەکانی ڕەش و ٢ ڕەنگی جیاوازی “شینباو” بە نرخی ١٤٩ پاوەند بەردەست دەبێت لە شانشینی یەکگرتوو.

سەرچاوە :
- androidcentral.com
- gsmarena.com
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.