هەواڵ 3, كانونی دووه‌م 2019

پێ دەچێت هواوەی 2 ڕەنگی نوێ لە Mate 20 Pro بەردەست بکات

مۆبایلی ئاست بەرزی هواوەی Mate 20 Pro لە مانگی ١٠ ـی ساڵی ڕابردووە بە ڕەنگەکانی شین و مۆری تێکەڵاو و ڕەش و شین و سەوز و ئاڵتونی نمایشکرا، مۆبایلەکە خاوەن سێ کامێرای پێشکەوتووە لە دواوە و خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆر و ناسێنەرەوەی دەمووچاوە، هەروەها خاوەن پڕۆسێسەری Kirin 980 ـە و ڕامی ٦ گێگابایت و ٨ گێگابایتە. هواوەی دەیەوێت ٢ ڕەنگی دیکەش لە مۆبایلەکە ئاست بەرزەکە بەردەست بکات.

هواوەی دەیەوێت لە جەژنی سەری ساڵی چینییەکاندا کە دەکاتە ڕێکەوتی ٥ ـی شووبات ٢ ڕەنگی نوێ لە مۆبایلەکە زیاد بکات کە ڕەنگەکانی شینی ئەستێرەیی (Comet Blue) و سووری تێکەڵاو (Fragrant Red) دەبن. بە پێی وێنەیەکی دزەپێکراو کە لە تۆڕی Weibo ـی چینی بڵاوکراوەتەوە، یەکێک لە ٢ ڕەنگە نوێیەکەی مۆبایلەکە بەدەر دەخات کە ڕەنگی سووری تێکەڵاوە و دیزاینی وێنەکە ئاماژەیە بۆ بۆنەیەک.

بەپێی ڕاپۆرتەکان زنجیرەی هواوەی Mate 20 ٥ ملیۆن یەکەی لێ فرۆشراوە، هواوەی دەیەوێت بە بەردەستکردنی ٢ ڕەنگە نوێیەکە فرۆشی زنجیرەکە بەرز بکاتەوە.

ڕێکەوتی بەردەستکردنی ٢ ڕەنگە نوێیەکە بە تەواوی پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام ٢ ڕەنگەکە تایبەت دەبن بە جەژنی سەری ساڵی چینییەکان و ڕێکەوتی جەژنەکە دەکاتە ٥ ـی شووبات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ