سامسۆنگ
3, كانونی دووهم 2019
ڕووی پێشەوەی گالەکسی S10 لە وێنەیەکی دزەپێکراودا دەردەکەوێت
ئەمە یەکەم جار نییە کە گالەکسی S10 لە وێنە دزەپێکراوەکاندا بەدەر دەکەوێت، ئەمجارەش وێنەی دزەپێکراوی یەکێک لە ٣ جۆرەکەی نەوەی نوێی زنجیرەی S بڵاو بووەوە. ئەمجارە و جیاواز لە جارەکانی دیکە ڕووی پێشەوەی مۆبایلەکە بە تەواوی دەردەکەوێت و چەند پڕوپاگەندەیەک پشتڕاست دەکاتەوە کە لە پێشوودا باس کرابوون.
کەسێک بە ناوی Evan Blass لە جریوەیەکدا لە تویتەر وێنەیەکی دزەپێکراوی یەکێک لە ٣ جۆرەکەی گالەکسی S10 ـی بڵاو کردۆتەوە، کە وێنەکە بە تەواوی پشتڕاستی دەکاتەوە مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمای پڕاوپڕ لە جۆری Infinity-O و چاڵی ژێڕ ڕوونما دەبێت کە کامێرای پێشەوەی تێدا جێگیر کراوە. هەروەها چوارچێوەی ڕوونمایەکە لە لایەکانیەوە تەنکە.
هەروەها نەوە نوێیەکەی زنجیرەی S توانای هەیە ئامێرەکانی دیکە بە شێوەی بێ وایەر بارگاوی بکاتەوە، هەروەک ئەوەی کە لە هواوەی Mate 20 Pro ـدا هەیە.
ڕێکەوتی نمایشکردنی نەوە نوێیەکەی زنجیرەی S زۆری نەماوە و پێشبینی دەکرێت لە کۆتاییەکانی مانگی داهاتوودا نمایش بکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.