10
هەواڵ 4, كانونی دووه‌م 2019

ماڵپەڕی AnTuTu ڕیزبەندی باشترین مۆبایلەکان لە ڕووی توانستەوە ڕاگەیاند

سەکۆی تاقیکردنەوەی مۆبایلەکانی AnTuTu هەستا بە ئاشکراکردنی لیستی مانگانەی باشترین 10 مۆبایلی ئەندرۆید لە ڕووی توانستەوە و مانگی 12ـش مۆبایلی Nubia Red Magic Marsـی کۆمپانیای ZTE توانی پلەی یەکەم بە دەست بهێنێت ئەویش بە تۆمارکردنی بۆ 320 هەزار خاڵ لەسەر سەکۆکە، ئەمەش لە کاتێکدایە مۆبایلی Huawei Mate 20 لە پلەی دووەمدایە بە 309130 خاڵ، بە دڵنیایەوە ئەنجامی کۆتایی ئەم تاقیکردنەوانە بەندە لەسەر ئاستی پڕۆسێسەری ناوەندی لەگەڵ پڕۆسێسەری گرافیکی و و ئاستی سیستمی وەگەڕخەر و ئاستی بیرگە.

2

سەبارەت بە مۆبایلەکانی تایبەت بە گەیمینگ تێبینی ئەوە دەکەین لە لیستەکەدا مۆبایلی تایبەت بە یاری Xiaomi BlackShark Helo لە پلەی حەوتەمدایە لە کاتێکدا مۆبایلی Xiaomi BlackShark لە پلەی نۆیەمدایە هەروەها مۆبایلی Huawei Mate 20Xـی کۆمپانیای هواوەی کە بە هەمان شێوە مۆبایلێکی تایبەت بە یاریە توانی پلەی چوارەمی لیستەکە بە دەست بهێنێت.

تاگەکان Nubia Red Magic Mars
بۆچونی تۆ