ئای ئۆ ئێس

کێشەیەکی دیکە لە وەشانی iOS 12.1.2 ـدا بەدی کرا

پێش هاتنی ساڵی نوێ ئەپڵ وەشانی iOS 12.1.2 ـی بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد بەردەستکرد بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکانی پەیوەندی و چەند کێشەیەکی دیکە، بەڵام بە پێچەوانەوە وەشانەکە نەبووە هۆی چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵکو بەکارهێنەرانی دیکەی ڕووبەڕووی کێشەی زیاتر کردەوە هەروەک ئەوەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویدا. ئەمڕۆ دووبارە کێشەیەکی نوێ لە وەشانەکەدا بەدی کرا.

هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئایپاد کێشەیان لەگەڵ بەشی iCloud backup ـدا هەیە، بە شێوەیەک ئەو داتایانەی کە پێشووتر لە ئامێرەکانی دیکەیان لەسەر وەشانی iOS 12.1.2 لە خزمەتگوزاری هەوری iCloud پاشەکەوتیان کردبوو ناتوانن بیگەڕێننەوە بۆ نێو ئایپادە وەشان کۆنەکانیان و پێویستە وەشانی ئایپادەکەیان هەمان وەشانی ئەو ئامێرە بێت کە پڕۆسەی پاشەکەوت کردنەکەی لێ ئەنجام دراوە (iOS 12.1.2). جریوەیەک لە تویتەر کێشە ئاماژە پێدراوەکە پشتڕاست دەکاتەوە.

سەبارەت بە جریوەکە هەژماری فەرمی ئەپڵ (Apple Support) لە لێدواندا کاردانەوەی هەبووە و داوای لە خاوەن جریوەکە کردووە کە پەیوەندییان پێوە بکات تاوەکو کێشەی بۆ چارەسەر بکەن.

لە ئێستادا هیچ ڕێگایەک نییە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە، ئەوەی پێویستە تەنها چاوەڕوانیە بۆ وەشانی نوێی iOS کە لە چەند ڕۆژێکی کەمی داهاتوودا لە لایەن ئەپڵەوە بەردەست دەکرێت.

 

سەرچاوە:
5 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
340