هەواڵ 5, كانونی دووه‌م 2019

ئایا یاری داهاتووی Assassin’s Creed هەڵگری ناونیشانی Assassin’s Creed Adder دەبێت؟

کۆمپانیای Ubisoft لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ڕایگەیاند لە پلانیاندا نییە بەشێکی نوێ لە زنجیرەی بەناوبانگی یاری Assassin’s Creed بڵاوبکاتەوە بە هاتنی ساڵی 2019، ئەمەش بە دڵنیایەوە هەواڵێکی ناخۆشە بۆ گەیمەران و ئاشقانی ئەم یاریە هەر بۆیە ئەمە وایکرد لە هەندێک کەس پێشبینی ئەوە بکەن بەشە نوێیەکە لە ساڵی 2020ـدا ڕادەگەیەنرێت و ئەمەش لە ماوەی ڕابردوودا لە تۆڕی Reddit بڵاوکرایەوە، لە ڕێگای تۆڕەکەوە هەندێک کەس وێنەیەکی سەرەتای بەشە نوێیەکەی Assassin’sـیان بڵاوکردەوە کە وا دیارە ناوی Assassin’ Creed Adder دەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک زانیاری بڵاوکرایەوە دەربارەی چیرۆک و شێوازی یاریەکە، لە بڵاوکراوەکەدا وێنەی ڕوونمایەک دەردەکەوێت وا دیارە وێنەی دەستپێکی یاریەکەیە و هەڵگری ناوی Assassin’ Creed Adderـە، هەروەها ئاماژەش بەوەدراوە لەم بەشە نوێیەدا کەسایەتی Amunet یان Ayaـی خێزانی Bayek کە پاڵەوانی یاری Assassin’s Creed Originsـە دووبارە دەردەکەوێت، سەبارەت بە چیرۆکی یاریەکە ئەوا دەستپێدەکات لە ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانیە کۆنەکان و تیایدا Aya هەوڵی دروستکردنی کۆمەڵەیەک لە Assassin’sـەکان دەدات.

هەواڵە دزەپێکراوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد لە بارەی شێوازی یاریکردنەوە کە دووبارە سیستمی Brotherhood دەگەڕێتەوە هەروەک پێشتر بینیمان لە یاری Assassin’s Creed: Brotherhood لەگەڵ دەرکەوتنی کەسایەتی Bayek لە یاریەکەدا و بەردەستبوونی بۆ یاریکردن لە هەندێک لە ئاستەکانی یاریەکەدا، بەڵام لە کۆتاییشدا پێویستە ئاماژە بەوە بدرێت ئەم زانیاریانە لەوانەیە ڕاست نەبن و دەبێت چاوەڕوانی ڕاگەیەنراوی فەرمی کۆمپانیای Ubisoft بکەین.

تاگەکان Assassin's Creed Adder
بۆچونی تۆ