کۆمپیوتەر

کۆمپانیای HP بژاردەی ڕوونمای AMOLED بۆ لاپتۆپی Spectre x360 زیاد دەکات

لە دوای ئەوەی لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە کۆمپانیای HP لاپتۆپی Spectre x360 ـی نمایش کرد، کۆمپانیاکە دەیەوێت لە کۆنگرەی چەند ڕۆژی داهاتووی CES 2019 بژاردەی ڕوونمای جۆری ئەمۆڵید لە لاپتۆپەکەی بەردەست بکات.

لاپتۆپە ڕوونما ئەمۆڵیدەکەی HP یەکەم لاپتۆپی قەبارەی ١٥ ئینجی جیهان دەبێت کە خاوەن ڕوونمای ئەمۆڵید بێت، هەروەها گەڕانەوەیەکی باشی کۆمپانیاکە دەبێت بۆ هاتنەوە نێو بازاڕی لاپتۆپە ئۆڵید و ئەمۆڵیدەکان. بژاردە نوێیەکەی لاپتۆپەکە قەبارەی ١٥ ئینج دەبێت و ڕوونماکەی پشتگیری HDR دەکات، هەروەها نەوەی هەشتەمی پڕۆسێسەری ئینتێڵ Core i7 و گرافیکی NVIDIA GeForce GTX 1050Ti ـی لەسەر جێگیر دەکرێت.

لاپتۆپەکە خاوەن ڕامێک دەبێت بە فراوانی ١٦ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی لە جۆری SSD بە قەبارەی ٥١٢ گێگابایت، هەروەها باترییەکەشی توانای ١٦ کاتژمێر کارکردنی بەردەوام دەگرێت.

نرخی بژاردە نوێیەکەی لاپتۆپەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بێگومان بە خاوەندارێتی تایبەتمەندییە ئاماژە پێدراوەکان خاوەن نرخێکی هەرزان نابێت. کۆمپانیاکە لە مانگی ٣ ـی ئەمساڵەوە دەست دەکات بە خستنە بازاڕی بژاردە نوێیەکەی لاپتۆپەکە.

سەرچاوە :

6 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
822