ئەپڵ
10, كانونی دووهم 2019
ئەپڵ نرخی ئایفۆن دادەبەزێنێت لە چین!

کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر دوای ئەوەی ڕاگەیەندرا ئەپڵ بەرهەمهێنانی ئایفۆن کەم دەکاتەوە لەم چارەکەدا(کرتە بکە بۆ خوێندنەوە دەربارەی)، لە هەواڵێکی نوێدا ڕاگەیەندرا ئەپڵ نرخی ئایفۆنەکانی لە چین دابەزاندووە!
هەریەک لە:
iPhone 8
iPhone 8 Plus
iPhone XR
iPhone XS
iPhone XS Max
نرخیان دابەزیوە و بە نرخێکی کەمتر لە لایەن ئەپڵەوە دەفرۆشرێن بە فرۆشیارە فەرمییەکان، زۆرینەی مۆدێلەکان نرخیان ٤٠٠ یوان(٥٩ دۆلار) دابەزیوە، iPhone XR زۆرترین دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە بە بڕی ٤٥٠ یوان(٦٦ دۆلار).
بە درێژایی ساڵانی پێشوو لە دوای نەوەی یەکەمی ئایفۆنەوە و لە ساڵی ٢٠٠٧ کاتێک ئەو نەوەیە نرخی نزم کرایەوە ئەمە یەکەمین جارە ئەپڵ بە فەرمی و لە لایەن خۆیەوە و بەو شێوەیە نرخی ئایفۆن نزم دەکاتەوە! ئەم کارەی ئەپڵ کە نزیکەی ١٢ ساڵە نەکراوە جێی تێڕامانە و هەوادارانی ئەپڵ لە وڵاتانی دیکە هیوادارن لای ئەوانیش نرخی ئایفۆن داببەزێت، شایەنی باسیشە ئەم کارەی ئەپڵ لە کاتێکدایە بە درێژایی چەند مانگی پێشوو فرۆشی ئایفۆن و داهاتی ئەپڵ لە ئاست چاوەڕوانی و پێشبینییەکان نەبووە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.