هواوەی 22, كانونی دووه‌م 2019

لە کۆنگرەیەکدا ئۆنەر مۆبایلی Honor View 20 و چەند بەرهەمێکی دیکەی نمایشکرد

هەرچەندە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا ئۆنەر مۆبایلی Honor View 20 ـی ڕاگەیاند و دەستی کرد بە فرۆشتنی لە چین، لە ئەمڕۆدا و لە کۆنگرەیەکی خۆیدا لە شاری پاریسی وڵاتی فەڕەنسا کۆمپانیاکە مۆبایلی Honor View 20 و چەند بەرهەمێکی دیکەی نمایشکرد.

مۆبایلە نوێیەکەی ئۆنەر خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.4 ئینج لە جۆری IPS LCD و چاڵ لە ژێر ڕوونماکەیدا هەیە کە کامێرای پێشەوەی تێدا جێگیر کراوە، هەروەها خاوەن پڕۆسێسەری جۆری Kirin 980 ـە و بژاردەی 6 و 8 گێگابایتی ڕام و بژاردەی 128 و 256 گێگابایتی بیرگەی ناوەکی بەردەستە. مۆبایلەکە لە پشتەوە خاوەن خاوەن 2 کامێرایە کە ڕوونی دانەیەکیان 48 مێگاپێکسڵە لەگەڵ هەستەوەری پەنجەمۆر، هەروەها لە پێشەوە خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 25 مێگاپێکسڵ. هەروەها مۆبایلەکە خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4.000 ملی ئەمپێر و سیستەمی ئەندرۆید پای 9.0 ـی لەسەر جێگیرە. مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی شین و سوور و بژاردەی 6 گێگابایتی ڕام و 128 گێگابایتی بیرگەی ناوەکی بە نرخی 569 یۆرۆ (647 دۆلار) و بژاردەی 8 گێگابایتی ڕام و 256 گێگابایتی بیرگەی ناوەکی بە نرخی 649 یۆرۆ (738 دۆلار) لە ئەمڕۆوە لە ئەوروپا بەردەست دەبێت.

چەند وێنەیەک کە بە کامێرای مۆبایلە نوێیەکەی ئۆنەر چرکێندراوە:

 

بەرهەمەکانی دیکەی ئۆنەر بریتین لە کاتژمێری Honor Watch Magic و کاتژمێری زیرەکی Honor Band 4 و بیستۆکی بێوایەری Honor FlyPods Lite. بە داخەوە تاوەکو ئێستا هیچ وردەکارییەکمان دەربارەی ئامێرەکان لەبەر دەستتدا نییە بێجگە لە نرخ و ڕەنگەکانیان. نرخ و ڕەنگەکانیان بریتی دەبن لە:

  • کاتژمێری Honor Watch Magic بە نرخی 179 یۆرۆ (203 دۆلار) و بە ڕەنگەکانی ڕەشی گڕکانی و زیوی و زەرد بەردەست دەبێت.
  • کاتژمێری زیرەکی Honor Band 4 بە نرخی 69 یۆرۆ (78 دۆلار) و بە ڕەنگەکانی شین و ڕەش و پەمەیی بەردەست دەبێت.
  • بیستۆکی بێوایەری Honor FlyPods Lite بە نرخی 99 یۆرۆ (112 دۆلار) و بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی بەردەست دەبێت.

بۆچونی تۆ