10
ئای ئۆ ئێس 22, كانونی دووه‌م 2019 بۆچوون

ئەپڵ وەشانی iOS 12.1.3 ـی بە مەبەستی چارەسەرکردنی چەند کێشەیەک بەردەستکرد

کەمێک پێش ئێستا ئەپڵ وەشانی iOS 12.1.3 ـی بە مەبەستی چارەسەرکردنی چەند کێشەیەک بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپادەکان بەردەستکرد.

قەبارەی وەشانەکە 332 مێگابایتە و خۆی دەبینێتەوە لە چارەسەرکردنی چەند کێشەیەک، ئەوانیش بریتین لە:

  • چارەسەرکردنی کاریکەری جوڵاندنی وێنەکان لە نێو ئەپی Messages لە بەشی بینینی وردەکارییەکان.
  • چارەسەرکردنی کێشەی ناونیشانی وێنەکان لە دوای هاوبەشیپێکردن Share.
  • چارەسەرکردنی شێواندنی دەنگ لە کاتی پەیوەستکردنی ئامێری iPad Pro (2018) بە ئامێرێکی دەنگی دەرەکی.
  • چارەسەرکردنی ناپەیوەستکردنی دڵنیاکراو لە ئامێری CarPlay لە ئایفۆن XR و XS و XS Max.

هەرچەندە لە تێبینییە فەرمییەکەی ئەپڵدا تایبەت بە گۆڕانکارییەکان باس لە چارەسەرکردنی کێشەی نەمانی هێڵی سیمکارت و ئینتەرنێتی سیمکارت نەکراوە کە لە وەشانی iOS 12.1.2 ـدا هەندێک لە بەکارهێنەران ڕووبەڕووی ببونەوە (لە پێشوودا ئاماژەمان پێ کردبوو)، بەڵام دڵنیانین لە چارەسەرکردنی کێشەکە، ڕەنگە کێشەکە بە بێدەنگی لە لایەن ئەپڵەوە چارەسەر کرابێت.

چۆنیەتی نوێکردنەوەی وەشان:

  • کردنەوەی ئەپی Settings
  • کردنەوەی بەشی General
  • کردنەوەی بەشی Software Update
  • کرتە کردن لە Download and install

تێبینی بۆ نوێکردنەوەی وەشان:

  • پێویستە وزەی پاتری ئامێرەکەت لە %50 زیاتر بێت.
  • پێویستت بە ئینتەرنێتی وایفای هەیە بۆ نوێکردنەوەی وەشان.
بۆچونی تۆ